May 16, 2018 19:35 Asia/Tehran
  • خڕبوونەوەی ناڕەزایانەی جەماوەری تاران بەمەبەستی شەرمەزارکردنی قەڵاچۆی فەلەستینییەکان لەلایەن زایونیەکانەوە

کۆمەڵێک لە خوێندکاران و چینە جۆربەجۆرەکانی جەماوەری تاران ڕۆژی چوارشەم وێڕای خڕبوونەوە لەبەردەم شوێنی باڵوێزخانەی پێشووی ئەمریکا ( مەکۆی شۆڤاری)، قەڵاچۆی فەلەستینیەکان بەهۆی زایونییەکانیانیەوەی شەرمەزار کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، بەشدارانی ئەم خڕبوونەوەیە کە پارچەنووسگەلی نەمان بۆ ئەمریکاو نەمان بۆ ئیسرائیلیان بە دەستەوە بوو، بە هەڵدانی دروشمگەلێک ، بێدەنگە لێکردنی کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکانیان لە بەرامبەر قەڵاچۆی منداڵانی فەلەستینی ئیدانەکرد.

جەماوەری تاران هەروەها لەم خڕبوونەوەیەدا پشتیوانیی خۆیانیان لە بەرخۆدانی فەلەستینییەکان لە بەرامبەر ڕژێمی زایونی ڕاگەیاند.

دووشەممەی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیبەوە بۆ قودسی داگیر کراوو لە سای لێنەهاتوویی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ، لەشکریانی زایونی پتر لە شەست فەلەستینی لەوانە هەشت منداڵ بە زەبری گولە شەهیدو نزیکەی سێ هەزار کەسیش بریندار بوون.