بروجێردی: ئێران ئامادەی بنیاتنانەوەی بەتەواوەتی سووریایە
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی : تاران ئامادەیی دانی هەرچەشنە یارمەتیەکی هەیە بۆ بنیاتنانەوەی سووریاو هیوادارین بە هاوکاری و بەشداری دۆستانی سووریایی هەرچی خێراتر ڕەوتی بنیاتنانەوەی ئەو وڵاتە دەست پێ بکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی پەرلەمان، عەلائەدین برووجێردی، ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتنی عەلی شێخ نوێنەری پەرلەمانی سوریا لە تاران وتی : ئێران و سوریا لە توانایی بەرفراوان بۆ پەرەی زۆرتر لە ڕابردووی هاوکارییەکان لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، سەربازی و نێونەتەوەیی بەتایبەتی دوای قەیرانی داعشیان هەیە.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمانی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بە پەلامارەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و هاوپەیمانانی ڕۆژاوایی ئەم وڵاتە بۆسەر سوریا ، ئەوەی بە هەنگاوێکی شکست خواردوو بەمەبەستی بووژاندنەوەی ئابرووی لە دەست چووی و دانی ورە بە تیرۆریستانی تەکفیری زانی .
عەلی شێخ نوێنەری پەرلەمامنی سوریاش لەم چاوپێکەوتنەدا وێڕای ڕێزگرتن لە داکۆکییەکانی ئێران لە گەل و دەوڵەتی سوریا وتی : ئینقلابی ئیسلامیی ئێران لایەنگری هەموو پیرۆزایەتی و بایخەکان بەتایبەتی پرسی قودس بووە و هەوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تەواوی لە پێناو بەرژەوەندی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبییە.