May 17, 2018 10:49 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : با وڵاتانی ئەورووپایی دژبە کردەوە دژەمرۆیەکانی ئەمریکاو ڕژێمی زایۆنی راوەستن

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، قەڵاچۆ کرانی خەڵکی فەلەستین لەلایەن رژێمی زایۆنی بە کارەساتێکی گەروەو دڵتەزێن زانی و جەختی کرد : ڕێکخراوی نەتەوەکان و ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی دەبێ لەم قۆناغە هەستیارەدا ئەرک و بەرپرسایەتیی خۆیان بۆ داکۆکی لە خەڵکی فەلەستین بەجێ بێنن.

'حەسەن ڕوحانی" رۆژی چوارشەممە لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ "ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژە بەوەی کە دەوڵەتی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی دەبێ بەرامبەر بە قەڵاچۆ کرانی مرۆڤەکان و کردەوە دنەدەرانەکانیان لە ناوچەکە وەڵامدەر بن، وتی: ئەوە هەنگاوە دەوڵەتی ئەمریکا لەمەڕ گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەی بۆ قودس، نایاسایی بوو و بووە هۆی زیز و تووڕە بوونی خەڵکی فەلەستین و دڵێشانی موسڵمانانی دیکە.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: بە داخەوە بووچوون و مەزەندەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە پرسەکانی ناوچە دروست نەبووە و پێی وایە بە داکۆکی لە ڕژێمی زایۆنی دەتوانێ ئاگری بزووتنەوەی خۆراگریی گەلی فەلەستین بکوژێنێتەوە.

"ڕەجەب تەیب ئەردوغان" یش لەم وتووێژە تەلەفوونییەدا ، جەنایەتی ئەمدواییەی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی مەزڵوومی فەلەستینی بە جێی داخ و مەخابن زانی و وتی: ئەم قەڵاچۆ کردن و کوشت و بڕەی ڕژێمی زایۆنی وەڕێخستووە ئەنجامی هەنگاوە بێ هزرەکانی دەوڵەتی ئەمریکا بووە و زایۆنییەکانی هان داوە بۆ جەنایەت کردن.

ئەردوغان هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە مەسەلەی فەلەستین دەبێ لە کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لێک بدرێتەوە  و جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیش ئیدانە بکرێ، وتیشی: هەر پلانی ئاشتییەک کە ویست و خواستەکانی گەلی فەلەستینی تێدا ڕەچاو نەکرابێ، تەنیا دەبێتە هۆی تەشەنە پێدانی کێشە و ئاڵٶزی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین.

سەرپەیڤ