May 17, 2018 19:55 Asia/Tehran
  • ڕوحانی : وڵاتانی ئیسلامی دەبێ بە زوڵم و  دڕندەکاریەکانی  ڕژیمی زایونی وڵامێکی  دەمکوتکەر بدەن

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی وڵاتانی ئیسلامی دەبێ لە دانیشتنەکانی نائاسایی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ئەستەمۆڵ بە دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونی دژی خەڵکی بێ دەرتانی فەلەستین وڵامێکی دەمکوتکەر بدەن .

 دانیشتنی کارناسانی  ڕێکخراوی هاوکاری  ئیسلامی  ئەمڕۆپێنجشەمە  لە ئەستەمۆڵ کاری خۆی دەسپێکرد  ڕۆژی هەینی یش  سەرەتا  دانیشتنی وەزیرانی دەرەوە  و پاشان دانیشتنی سەرانی  وڵاتانی  ئەندام  بەڕێوە دەچێت . حەسەنی ڕوحانی  سەرۆک کۆماری  ئێران  ڕۆژی پێنجشەمە  لە پەیوەندیەکی تەلەفوونیدا  " شێخ تەمیم  بن حەمەد ئالی سانی " میری قەتەر  بە  پروزباییی  کردنی هاتنی  مانگی پیروزی ڕەمەزان لە دەوڵەت و نەتەوەی قەتەر  وتی : کوماری ئیسلامی ئێران گامارۆی  دەوڵەت و نەتەوەی  قەتەری  بە کردەوەەیکی  هەڵە و نادادگەرانە زانی  و پێشوازی دەکا لە پەرەی هاوکاریەکانی لە گەڵ  قەتەر  وەک  وڵاتێکی دۆست و دوراوسێ . سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە  دەوڵەت و نەتەوەی  ئێران لە دۆخی جۆراوجۆردا لە پاڵ  دەوڵەت و نەتەوەی قەتەر بووە و دەبێت  لە بەڕێوە چوونی   دانیشتنی کومیسیونی  هاوبەشی  هاوکاریەکانی  دوو وڵات   لە پێناو گەشە ی  هەمە لایەنەی  پەیوەندیەکانی دوو وڵات   پێشوازی کرد  .  ڕوحانی  وێڕای  ئاماژە  بە کردەوەی دەوڵەتی ئەمریکا  لە  چوونەدەری  یەکلایەنەی  لە  بەرجام ئەو کارەی  بە بەرژەوەندی  ئەمریکا و وڵاتانی  دیکە  ی  لایەنی  وتووێژکار لە گەڵ  ئێران  نەزانی  و وتی  خوشحاڵین کە زۆربەی  وڵاتانی جیهان ئەوکارەی   ئەمریکاییەکانیان  قەبووڵنەکردووە  و شەرمەزارییان کردووە .  شێخ تەمیم  بن حەمەد ئالی سانیش لەو وتووێژ تەلەفوونیەدا  هاتنەوەی مانگی موبارەکی   ڕەمەزانی  لە دەوڵەت و نەتەوەی   ئێران پیروز بایی کرد  و وێڕای ئاماژە  ب ە پەیوەندی  دۆستانەی  دوو وڵات  لە بەشە جوراوجروەکانی و ڕێز گرتن لە هەڵوێستی    بنیاتنەری ئێران لە پەوەندی لە گەڵ  قەتعر خوازیاری  ەرەی هەمە لایەنەی  هاوکاریەکانی نێوان  تاران دووحە بوو . ئەمیری قەتەر   وێڕای ئیدانە کرانی  کردەوەی  دەوڵەتی  ئەمریکا  لە گواستنەوەی  باڵێوزخانەی خۆی بۆ قودس وتی :  دانیشتنی سەرانی  ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی  لە ئەستەموڵ  دەرفەتێکی شیاوە بو وتووێژ سەبارەت بە  پرسەکان و کێشەکانی ناوچەیی .

سەرپەیڤ