May 18, 2018 13:04 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئامانجی زایۆنی و ئەمریکایەکان لاچوونی سەرنجی سەرجەم موسڵمانان لەسەر پرسی فەلەستینە

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: زایۆنی و ئەمریکاییەکان هەوڵ دەدەن سەرنجی جیهانی ئیسلام لەسەر پرسی فەلەستین لادەن و ڕایکێشن بەرەو پرسی دیکەو هەر بۆیەش هەر ڕۆژەو کێشەیەکی نوێ بۆ جیهانی ئیسلام ساز دەکەن.

"حەسەن ڕۆحانی" ڕۆژی هەینی پێش بەجێ هێشتنی تاران بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی نائاسایی سەرانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ئەستەموڵ، بە هەواڵنێرانی لە تاران وت: کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ئەستەموڵی تورکیا دەرفەتێکە بۆ جیهانی ئیسلام بۆ ئەوەی داکۆکی خۆی لە گەلی چەوساوەی فەلەستین راگەیەنێ و جەنایەتەکانی زایۆپنییەکان و گوێزرانەوەی نایاسایی باڵیۆزی ئەمریکا بۆ قودسی شەریف شەرمەزار بکات.

سەرۆک کۆماری ئێران، گوێزرانەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودسی پیرۆزی دژ بە یاسا و ڕیسا نێودەوڵەتییەکان و  پەسەن کراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایش لەقەڵەم دا و وتیشی: ئەم کردەوەیە بووە هۆی تووڕەیی وڵاتانی ئیسلامی  و زیاتر لە هەر کاتی دیکە، ئەمڕۆ ئەمریکا لە لای بیر و ڕای گشتیی جیهانی ئیسلامدا قێزەونتر و بێزلێکراوتر بووە.
ڕۆحانی وتی: یەکێک لە ئارمانجە گرینگەکانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕزگاریی قودسی شەریف و فەلەستینی داگیرکراوە و گەلی ئێران ئێستایش هەر سوور و پێداگرن لە سەر گەیشتن بەوئارمانجە .

ناوبراو وتیشی: لە باروودۆخی هەنووکەدا، بەرگریی لە گەلی فەلەستین، قودسی پیرۆز و بەرگری لە بەها ئیسلامییەکان لە ئەستۆی هەموو موسڵماناندایە.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها فەلەستینییەکانی بە خاوەنانی ڕاستینەی فەلەستین زانی و جەختی کرد: کردەوە نائاوەزمەندانەکانی ئەم ڕۆژانەی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکاییەکان، بۆتە هۆی ئەوەی گەلی فەلەستین ویست و ورەیان بۆ رزگار کردنی وڵاتەکەیان لە ژێر چنگی داگیرکەران یەکجار پتەوتر و بەرزتر ببێتەوە.

سەرپەیڤ