May 18, 2018 16:32 Asia/Tehran
  • زەریف : چەند وڵاتێکی عەرەبی دوورن لە کێشەکانی جیهانی ئیسلام

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ژمارێک لە وڵاتانی عەرەبی هاودەنگ بوونەتەوە لەگەڵ ڕژیمی زایۆنی و ئەمریکاو بەدوورن لە خەمی ئامانج و کێشەکانیی جیهانی ئیسلام .

 'محەممەد جەواد زەریف" کە رۆژی هەینی بۆ بەشداریی لە دانیشتنی نائاسایی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و لە بارەی لێکدانەوەی دوایین گۆڕانکارییەکانی فەلەستین سەردانی ئەستەمۆڵی تورکیای کردووە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا، وتیشی: ڕەوشی ئێستای فەلەستین نیشان دەری ڕادەی وابەستە بوونی ژمارێک لە وڵاتانی عەرەبی بە ئەمریکایە .

 وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕاشکاوی وتی: بەداخەوە ژماریک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچە بە جێ پشتگریی لە مافەکانی گەلی فەلەستین و خەبات دژی دڕندەکارییەکانی ڕەژیمی زایۆنی و ئەمریکا ، دوای کوشتاری فەلەستینیەکان لە غەززە بە دەست ڕەژیمی زایۆنی، حیزبوڵڵای لوبنانی وەکوو تەنیا گرووپی عەرەبی زانیوە کە توانیوێتی سەرزەمینەکانی ئیسلامی لە چنگ ڕەژیمی زایۆنی ڕزگار بکات، لە لیستەی گرووپە ڕەشەکووژەکان داناوە.

 زەریف جەختیکرد: دەنگی ناڕەزایەتی کە لە ژمارێک لە وڵاتە عەرەبییەکان دا بەرز بۆتەوە، نیشان ئەدات جیهانی ئیسلام بەرامبەر ئەم چالاکیی ئەمریکا و ڕەژیمی زایۆنی هاوپەیمانە و چەند وڵاتی وابەستە ناتوانن نوێنەری پتر لە یەک ملیار و نیو موسولمان بن لە جیهان دا

سەرپەیڤ