حوزه‌یران 10, 2018 19:53 Asia/Tehran
  • دەریا دار خانزادی: تەعامۆڵ لەگەل وڵاتانی ناوچە لە دەستووری کاری هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران دایە

فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ، وتی: لە بارودۆخیک کە ئەستەکباری جیهانی هەوڵ ئەدات تەعامۆڵی نێوان وڵاتانی ناوچە لە ناو ببات، هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامی ئێران، تەعامۆڵ لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەی زیاتر لە ڕابردووە وە لە دەستووری کاری خۆی داناوە.

ئەمیر دەریادار "حسەین خانزادی"  ڕۆژی یەکشەممە لە بەندەری ئەنزەلی (باکووری ئێران) بە جەختکردنەوە لە سەر پێویستی بەدیهێنانی ئاسایشی گشتی لە نێوان وڵاتانی لێواری دەریای خەزەر، وتیشی: دەریای خەزەر دەریای ئاشتی و دۆستی یە و دەبێ وڵاتانی لێواری خەزەر لەمەر دابینی و پاوەجێی ئەم ناوچەیە بەشدار بن. فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی  ئێران ،بەئاماژە بە بوونی ئاسایشی تۆکمە لە دەریای خەزەر، وتیشی: هێزەکانیی دەریایی ئەرتەشی ئێران لە تەنیشت سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی هەوڵ ئەدەن هیچ بۆشایی ئاسایشی لەم ناوچەیە دا نەبێت و ناوەندی نائەمنیی لە دەریای خەزەر دا تەشک نەگرێت.

 ئەو ، بەڕاشکاوی وتی: ئامادە بوونی بە دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتداریەتیی خۆی، نیشاندەری ئەمەیە کە هێزی دەریایی ئەرتەش ڕێگای خۆی لە رڕێبازی پەرەو گەشە دا بەدروستی پێواوە.

 دەریادار خانزادی هەروەها بە ئاماژە بە گوشارەکان و بایکۆتەکانی ئەمریکا و رۆژئاواییەکان  دژی شۆرشی ئیسلامی ئێران، بەڕاشکاوی وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای بوونی هەموو لەمپەرەکانی پێشڕووی، لە بەرهەم هێنانی سەرئاوییەکان و کەرەستەی  سەربازی گەییشتۆتە قۆناخی خۆبژیوی.

 کۆماری ئیسلامی ئێران ، ڕوسیا، کۆماری ئازەربایجان، تورکەمەنستان و کازاخستان پێنج وڵاتی لێواری دەریای خەزەرن.