وەڕێ خرانی شەمەندەفەری تەورێز تران - وانی تورکیا ، بەم زووانە
بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی ئاسنی ئازەربایجان لە باکووری ڕۆژاوای ئێران، باسی وەڕێ خرانی شەمەندەفەری تەورێز - وانی تورکیا و بە پێچەوانەی کرد لە داهاتووییەکی نیزیک دا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، شاپوور ئەرسەلانی ، وتی : بە پێی بەرنامەی داڕێژراوی بەرایی ئەم شەمەندەفەرە حەوتەیەک جارێک و بەشەودا دەچێت بەچەشنێک کە بەشەودا لە ڕێگەی شاری تەورێز بەرەو شاری وان دەچێت و بەیانی زوو دوای وەستانێک لە وان و ئێوارەی هەر ئەو ڕۆژە دیسان دەگەڕێتەوە بەرەو تەورێز .
بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی ئاسنی ئازەربایجانی ئێران وتیشی : بارستانی ئەم شەمەندەفەرە 250 کەس پێش بینی کراوە کە ئەم بارستایە ئەگەر لەلایەن موسافیرانەوە پێشوازی لێ بکرێت، پەرە دەستێنێ.
ئەرسەلانی هەروەها بەڕاگەیاندنی ئەمەی سیاسەتی گشتیی هێڵی ئاسنی ئێران، وەرگرتنی گەشتیار و دەستەبەر کردنی ژێرخانەکانی هاتنە دی ئەم ئامانجەیە، وتی : وەڕێ خستنی شەمەندەفەری تەوڕێز وانیش لە پێناو ڕووداوی تەورێزی 2018 و بوونی شوێنی گەشتیاری سەرنج ڕاکێشی جۆربەجۆر لەم پارێزگەیە ئەنجام دەدرێت .
شاری تەورێز لە باکووری ڕوژاوای ئێران لەساڵی 2018 وەک پێتەختی گەشتیاریی وڵاتانی ئیسلامی ، هەڵبژێردراوە.
تەورێز شاری مێژوویی، خاوەنی شوێنە سەرنج راکێشە سرووشتییەکان، پیشەی دەستکرد و مۆسیقای تایبەت بە خۆیەتی.