حوزه‌یران 13, 2018 20:15 Asia/Tehran
  • کەمالوەندی: لەبارەی بوژاندنەوەی سایتی ناڤۆکی

وتە بیژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی: کاربەدەستانی پایەبەرزی ئێران و لیژنەی ئێرانی چاوەدێری بە سەر بەرجام لەبارەی بووژاندنەوەی فۆردۆ بە دەر لە بەرجام بریار ئەدەن.

 "بەهرووز کەمالوەندی" رۆژی چوار شەممە لە وتووێژ لەگەڵ یانەی هەواڵنێران، لەبارەی بووژاندنەوەی فۆردۆ یانێ "پیتاندن" دوای تێکچوونی بەرجام و شێوەی گەرانەوە بۆ ڕەوشی پێش لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، وتیشی: هەر ئێستا پیتاندن لەویدا ئەنجام نادرێت و دوای چوونە دەر لە بەرجام بە گوێرەی  بڕیاری بەرپرسانی پایەبەرزی نزامی کۆماری ئیسلامی ئێران پیتاندن دووبارە لە فۆردۆ دەستپێدەکرێت.

 وتە بێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران ، لە بارەی دانووستانەکانی چین و ئێران بۆ چێکردنیی ڕیئاکتۆری ئەراکیش وتی: بەختەوەرانە دانووستانەکان بە گوێرەی کاتبەندی تا بە ئێستا بە باشی بەرەو پێشەوە چووە و لایەنی چینی دوای تەییدی یەکجاری لەماوەی ٢ تا ٣ مانگی داهاتوو  قۆناخی دواتر واتە چێکردن وتەیار کردنی ڕیئاکتۆری ئەراک دەستپێدەکات.

 کەماڵوەندی ، بەڕاشکاوی وتی: بە گوێرەی بریار نامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ٢٢٣٥ گرێبەستگەلێک کە بە گوێرەی بەرجام تەیید و قۆناخەکانی جێبەجێبوونەتەوە بە گوێرەی دابی نێو دەوڵەتی ناکەونە ژێر کارتێکەری و چینییەکانیش ناکەونە ژێر کارتێکەری کردەوەکانی ئەمریکا ، چوونکا تا بە ئێستا جەختیان کردووە لە سەر پێبەند بوونیان بە ئەرکەکانیان و بۆ چێکردنیی ڕیئاکتۆری ئەراکیش ئامادەن.

 ئەو هەر وەها لە بارەی ڕەفتاری دوو فاقیانەی رۆژئاوا سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی ئاشتیانەی ئێران و بەرنامەی ناڤۆکی- سەربازی ڕەژێمی زایۆنی ، وتی: رۆژئاواییەکان تا بە ئێستا یارمەتی ڕەژیمی زایۆنیان داوە و هیچ چاوەڕوانییەک بە سەر چالاکییە ناڤۆکیەکانی ئەم ڕەژێمە کە بە داخەوە بە ئامانجی سەربازی پێو شۆیندەگیردرێت ،لە ئارا دا نییە .

سەرپەیڤ