حوزه‌یران 14, 2018 10:21 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: هەموو حاکمانی ئەمریکا دژ بە گەلی ئێران بوونە

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: تا بووە هەموو حاکمانی ئەمریکا دژ بە گەلی ئێران بوونە و ئەمە لە هەموویان چەپەڵترە.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی پێنجشەممە لە دیداری ژمارێک لە چالاکانی بواری مێدیا، بە ئاماژو بەوەی کە لە مێژوودا بکوژی کەممان نەبووە بەڵام هیچکامەیان وەک  شمر نەبوون، خائینی زۆرمان هەبوە بەڵام تەنیا یەک ئیبنی مولجەممان هەبووە، راشکاوانە رایگەیاند: هەر هەموو دەوڵەتانی ئەمریکا دوژمنی گەلی ئێران بوون، بەڵام سەرۆکی دەوڵەتی ئێستا پیستر و شەیتانتر لەوانی دیکەیە و نەخشەکانی دزێوتر لەوانی دەوڵەتانی پێشووی ئەمریکایە.

ڕۆحانی بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە گەلی ئێران لایەنی حەقە و لە ئاکامدا هەر بە سەر باتڵ و ناحەق زاڵ دەبێ وتیشی: درووستە کە هەر هەموو دەوڵەتانی ئەمریکا لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشەوە تا ئێستا دوژمنی گەلی ئێران بوون، بەڵام دوژمنایەتیش چوارچێو و یاسا و ڕێسای خۆی هەیە.

سەرۆک کۆماری ئێران بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە دەبێ شکست بێنیین بە هەموو ئەو ناحەزانەی کە بەنیازی زەبردان لە گەلی ئێرانن، وتیشی: ئێوە چالاکانی بواری مێدیا دەبێ باری قورسی بەرپەرچ دانەوەی شەڕی پڕوپاگەندەیی و مێدیایی دوژمن بگرنە ئەستۆ کە ئەمڕۆکە گەلێک قورستر و کاریگەرتر لە شەڕی ئابووری و کەلتووریی دژ بە ئێران هاتۆتە گۆڕێ.

ڕۆحانی هەروەها سەبارەت بە سەرکەوتوویی ئەتۆمیی ئێران وتی: یەکەم جار لە مێژوویی نەتەوە یەکگرتووەکاندا مافی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئێران بە ڕەسمییەت ناسراوە، هەڵبەت دەکارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆمی مافی هەموو وڵاتانە، بەڵام تا ئیستا ئەنجومەنی ئاسایش ئەو مافەی بە هیچ وڵاتێک نەداوە و تەنیا بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەو مافەی ڕاشکاوانە راگەیاندووە.

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد: یەکێک لە واژۆکەرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی لەو ڕێککەوتنە چۆتە دەرەوە بەڵام حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە لەونێک جوڵاوەتەوە کە ئەمڕۆکە هەموو وڵاتان چەن ڕژێمێکی لێ بەدەر بێ، ئەمریکایان ئیدانە کرد و پەسنی ئێرانیان دایەوە؛ ئەوە لە ماوەی ٤٠ ساڵی رابردوودا وێنەی نەبووە کە زۆربەی هەرە زۆری وڵاتانی جیهان هەنگاوی گەلی ئێران پەسن بدەنەوە و هەنگاوی ناحەزانی ئیدانە بکەن.

سەرپەیڤ