کۆتایی چاوەڕوانیی سنوورنشینانی بانەیی ؛سەیرانبەند ئامادەی دان و ستانەکانی پیلەوەری
فەرمانداری شاری بانە وردیاتێکی تازەی سەبارەت بە چۆنیەتی جێ بەجێ کرانی پەسەن کرانی نامەی شاندی وەزیران لە بواری چاکسازی ئایینامەی ڕێکخستنی دان و ستان لە بازاڕچەی نافەرمی و کاتیەکانی پەسەنکراوەی 9 جوزەردانی 1397 و شێوازەکانی هاوەردەی کاڵا لە شاری بانەی ڕاگەیاند .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیسنا ؛ موحەمەد فەلاحی شەوی ڕابردوو لە پرێس کونفڕانسێکدا لە بانە وتی:هاوەردەی کاڵا لە ئێراقەوە بە ئاگادارینامەی گومرگی سنەو بارنامەی گواستنەوەی بۆ بازاڕچەی سەیرانبەندی بانە ، تەنیا لە ڕێگای سنووری فەرمی باشماخی مەریوان بە شێوەی تڕانزیتی ناوخۆیی جێ بە جێ دەکرێت. ناوبراو وتیشی : هاوەردەکانی دیکەش لە ڕێگای بەندەرەکانی باشووری وڵاتەوە بە ئاگادارینامەی گومرگی سنەو بارنامەی گواستنەوەی بۆ بازاڕچەی سەیرابەند مسۆگەر دەبێت .
فەرمانداری شاری بانە هەروەها وێڕای ئاماژە بە وەدی هاتنی بەڵێنی دەوڵەت بۆ دابینی بەرژەوەندییەکانی سنوور نشینان لە سات و سەودای پیلەوەری وتیشی : بە هۆی هەوڵ و پێ و شوێن گرتنەکانی پارێزگاری کوردستان و نوێنەری خەڵکی سەقز و بانە لە مەجلس ،کاڵاکانی خاوەنی نوێنەرایەتی لە وڵات (برەندەکان )یش بۆ ماوەی سێ مانگ مۆڵەتی هاتن لەو ڕێگایەیان هەیە . ناوبراو وێڕای ئاماژە بە ئامادە بوونی ژێرخانی پێویست لە بازاڕچەی سەیرابەند وتیشی : چالاکانی ئابووری؛ هاوەردەکاران و خاوەنانی بار دەتوانن هەر لە ئێستاوە کاڵاکانی خۆیان بە شێوەی پیلەوەری و بە تێپەڕاندنی قۆناغەکانی ؛ هاوەردە بکەن .
فەلاحی لە درێژەدا وێڕای ئاماژە بە گرینگایەتیی جێ بە جێ کرانی گەڵاڵەی ڕێکخستنی سات و سەودای سنووری و هەموار کردن لە بواری کەڵک وەرگرتنی سنوور نشینان ،چالاکانی ئابووری و بازاڕیانی بانەیی لە قازانچەکانی سنوور ، هەڵگیرانی تۆمار کردنی ڕاسپاردەی کاڵا ؛ داشکاندنی سوودی بازەرگانی بۆ سنوورنشینان و ڕاکێشرانی گەشتیاران بەرەو کاڵاکانی هاوردە لە ڕێگای پیلەوەری بە سەرنجدانی نرخی تۆکمە کراوی، وەک بەشێک لە قازانجەکانی هێنایە ئەژمار . فەرمانداری شاری بانە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جەختی کرد لە سەر پێویستیی بەدیهێنانی کارو پیشەو بەرهەمهێنان ؛ هاوتەریب لە گەڵ سات و سەودا سنورویەکان ، هەروەها ئاماژەی کردە کردەوەکان و بەرنامەکانی ئەنجامدراو لەو بوارەدا .