حوزه‌یران 14, 2018 19:38 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی ڕۆحانی بۆ سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامگەلێکی جیاجیادا جێژنی ڕەمەزانی لە سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی پیرۆز کرد.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پەیامگەلێکی جیاجیادا بۆ  سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی  بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە، هیواداری دەربڕی کە: بە بەرەکەتی ئەم جێژنە تژی لە سۆزداری و بەزەییەو لە سای ملکەچ بوون لە هەمبەر فەرمانەکانی ئیلاهی لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، تەواوی ئوممەتی ئیسلامی توانی بێتیان بەو گەشاوەیی و پاکیزەییە دەروونییەی سەرەتایان بگەن و زیاتر لە جاران لە ئاراستەی ئەفراژبوونی مرۆڤ و گەییشتن بە لوتکەی مەعنەوییەت هەنگاو هەڵگرن.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پێی داگرت: بە بەهرەوەرگرتن لە فێرکارییە کۆمەڵایەتییەکانی ئەم جێژنە ئازیزە، دەشێ شایەتی هاوپشتی و هاودەنگیی زیاتری موسڵمانان بین لە ڕووی خەباتی دژی توندوتیژی و توندئاژۆیی و هەروەها یەکپارچە بوونیان لە بەرامبەر پەیمان شکێنی و یەک لایەنەخوازیی پاوانخوازان و دامەزراندنی سەقام و ئاشتی لە تەواوی جیهانی بوون دا.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە دوابەشی ئەم پەیامەی دا لە خوداوەندی تاقانە، داوای سەربەری و بەختیاریی بۆ تەواوی موسڵمانانی جیهان کردووە.

جێگای ئاماژەیە لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامیی جیهان سبەینێ هەینی، یەکەمی شەووالی 1439ی کۆچیی مانگی، یەکەم ڕۆژی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزانە.

سەرپەیڤ