ته‌مووز 01, 2018 19:19 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی تیرۆریزمی نیفاق لە پاریس و ھەراوھوریا لە پێناوی ھیچ

پێتەختی فەرانسا بە میوانداریی کۆبوونەوەی ساڵانەی تاقمۆکەی ڕەشەکوژی مونافقین جارێکی تر بوو بە ھێمای تیرۆریست چیەتیی ڕۆژئاوا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی تاقمۆکەی ڕەشەکوژی مونافقین کە بە ئامادە بوونی (مەریەم ڕەجەوی) لە سەرکردەکانی ئەم تاقمۆکەیەو کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی پێشووی ئەمریکی بەڕێوە برا، تەنانەت بە قەدەر کۆبوونەوەیەکی نێوخۆیی و تاقمۆکەییش دەستکەوتی نەبوو.

لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئێستای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئەمریکاش لە کۆبوونەوەکەی تاقمۆکەی تیرۆریستی مونافقین دا بەشداریی ھەبووە.

تاقمۆکەی تیرۆریستی مونافقین بە پشتگریی ئەمریکا، ڕژێمی زایونی و بریتانیا لە ھێرشی جۆربەجۆردا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو نزیکەی حەڤدەھەزار شارومەندی ئێرانییان تیرۆر کردووە.

پشتگریی ڕۆژئاوا لە تاقمۆکەی تیرۆریستی مونافقین لە ھەل و مەرجێکدایە کە ئەم تاقمۆکە ڕەشەکوژە دوای سەرنەگرتنی پیلانە تیرۆریستییەکانی لە ئێران، ھانای بۆ سەددامی دیکتاتۆری تیاچووی عێراق بردو لە ھەشت ساڵ شەڕی داسەپاوی عێراق بە سەر ئێران دا دژی جەماوەری ئێران بەشداریی کرد.

بە قسەی لێکۆڵەرانی پرسەکانی ڕۆژئاوا، تاقمۆکەی تیرۆریستی مونافقین لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە، بنکەی سیاسی و کۆمەڵایەتیی خۆی تەنانەت لە ئەورووپاش لە دەست داوەو لەگەڵ دابەزینی ڕۆژلەدوای ڕۆژ زیاتری ژمارەی لایەنگرانی بە ھەموو چینەکانیەوە بەرەوڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ