ته‌مووز 02, 2018 12:07 Asia/Tehran
  • قاسمی: ئەمریکا لە بارەی مافی مرۆڤەوە بەس دروشم ھەڵ دەدات

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: مافی مرۆڤ لە ڕوانگەی دەوڵەتی ئەمریکاوە، دروشم، ئامێری گوشارو گۆپاڵێکی سیاسی بۆ بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ وڵاتانی دیکە دێتە ئەژمار .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی یانەی پەیامنێرانی لاو، بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە بانگەشەکانی کۆشکی سپی سەبارەت بە مافی مرۆڤ وتی: ھەنگاوی دەوڵەتی ئەمریکا لە بارەی ھەڵس و کەوت لەگەڵ کۆچبەران و دابڕینی منداڵان لە بنەماڵەکانیان ، ڕەفتارێکی دژی مرۆڤانەو نائینسانی دێتە ئەژمار.

بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ڕەخنەگرتن لە کردەوەی لێژنەی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و کشانەوەی ئەمریکا لەم لێژنەیە وتیشی: بەشێک لە بشێوییەکان لە بارەی مافی مرۆڤەوە لە پێوەرە دووفاقییەکانەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئەم دامەزراوەیە لە ھەمبەر وڵاتانی دیکە ڕەچاوی دەکات و ئەمریکاش ڕۆڵێکی حاشا ھەڵنەگری لەم بوارەدا ھەبووە.

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە کشانەوەی ئەمریکا لە پەیمانە نێونەتەوەییەکان لەوانە پەیمانی پاریس و ڕێککەوتنی ناڤۆکی، وتیشی: ھەنگاوەکانی داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دەربڕی دژە پەیمان بوون و خۆدزینەوە لە پەیمانە نێونەتەوەییەکان لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوەیە.

داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە بانگەشەی بێ دەرەنجام بوونی بەرنامەی تۆکمەی ھەنگاوی ھاوبەش (بەرجام) و ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دیکەی دژی ئێران  فەرمانی کشانەوە لە ڕێککەوتننامەی ناڤۆکیی پێنج کۆ یەکی کە لە لایەن ڕێکخراوەی نەتەوەکانیشەوە پەسەند کراوە، واژۆ کردووە.

ئەو ھەنگاوە یەک لایەنەیەی ئەمریکا لەمەڕ وازھێنان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە حاڵێکدایە کە ھەتاکو ئێستا گەلێک لە وڵاتانی جیھان پشتگریی خۆیانیان بۆ ئەم ڕێککەوتننامە نێونەتەوەییە ڕاگەیاندووە.

 

سەرپەیڤ