ته‌مووز 02, 2018 16:23 Asia/Tehran
  • سەردار ڕەشید : ئێران بەهەرجۆرە هەڕەشەیەک ، وەڵامی بەبڕانە وگورچک بڕ دەداتەوە

فەرماندەی قەرارگەی ناوەندی خاتەمۆلئەنبیا (د.س)ی ئێران بەڕاگەیاندنی ئەمەکە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێڕان لەهەمبەر هەرجۆرە هەڕەشە وگوڕەشەیەکی گرۆپە تیرۆریستی وتەکفیریەکان ، فرەتر لە ڕابردوو وشیار و ئامادەیە ، پیداگری کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران ، بە هەرجۆرە هەڕەشە وگوڕەشەیەک ، وەڵامی بەبڕانەو گورچک بڕدەداتەوە.

سەردار سەرلەشکەر" غولامعەلی ڕەشید" فەرماندەی قەرارگەی ناوەندی خاتەمۆلئەنبیا(د.س)ی ئێران ڕۆژی دوشەممە لە ناوکۆڕی فەرماندەکانی هێزەی زەوینی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە مەشهەد لەباکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەستکەوتەکانی ئەمنیەت وپاوەجیی ئێستاکەی ناوچە، لەبەرانبەر هەرجۆرە پیلان وهەڕەشەیەکی تەکفیری - زایونیستی، بەبڕانە بەرەڤانی دەکات. سەردار ڕەشید بە پیداگری لەسەر ئەمەکە دوژمنان هەوڵ ئەدەن ، بە وەهەم وخەیالی زیان دیتن لە بەرانبەر هەڕەشەکان، دەسەڵات وتوانایی وئیرادەی نەتەوەی ئێران ونێزامی ئیسلامی تاقی بکەنەوە ، وتی: تێپەڕین لەم قۆناخە ، هەروەکوو ئەزمونی ساڵەکانی ڕابردوو ، پێویستی بە بەسیرەت سەبارەت بە شوناس وماهیەتی هەڕەشەکانی دوژمنەوە یە.

سەرپەیڤ