کۆبوونەوەی ئاسایشیی ئێران وتورکیا لە ئیغدیر
تهمووز 11, 2018 18:13 Asia/Tehran
کۆماری ئیسلامیی ئێران تورکیا لە کوبوونەوەیەک دا ڕێگەکانی پەرەی هاوکاری ئاسایشی لە سنوورە هاوبەشەکانیان لێک دایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتۆلی تورکیا، کۆبوونەوەی ئاسایشیی سنووری نێوان شارەکانی سەرسنووریی تورکیا و ئێران ڕۆژی چوارشەممە لەشاری ئیغدیر لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا بەسەرۆکایەتی شیرزاد حاجی زادە فەرماندەی هەنگی ناوەندیی ماکوو و ئەنوەر ئونلو پارێزگاری ئیغدیر بەڕێوە چوو .
شاندەکانی ئاسایشیی ئێران و تورکیا لەم کۆبوونەوەیە لەسەر پێویستی پەرەی هاوکاری نێوان دوو وڵات لە بواری ئاسایشی لە سنوورەکانی هاوبەش و بەرەنگار بوونەوەی تاقمەکانی تیرۆریستی و قاچاخ پێداگرییان کرد .