ته‌مووز 11, 2018 21:15 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێران فەرمانی دا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی شاری سنە بکرێت

سەرۆک کۆماری ئێران بە ناردنی پەیامی سەرەخۆشی بە بۆنەی رووداوی هاتوچوو لە شاری سنە و کوژرانی ژمارەیەک لە خەڵک، فەرمانی دا لێکۆڵینەوەی ورد لەم ڕووداوە بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران داوای کرد بەرپرسانی پارێزگای کوردستان بەپەلە لێکۆڵینەوەی ورد لە هۆکاری ڕوودانی ئەم پێکادانە بکەن وسەبووری بە بنەماڵەی قوربانییەکان بدەن.

 ڕۆحانی لە پەیامەکەیدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە بۆنەی گیان لەدەستدان و بریندار بوونی ژمارەیەک لە خەڵکی پارێزگای کوردستان لەو ڕووداوە ڕاگەیاندووە.

هەروەها وتوویەتی: پێویستە بەرپرسانی پارێزگای کوردستان بە تایبەت پارێزگار وەک نوێنەری دەوڵەت لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ئەم ڕووداوە بکات و هەوڵ بدات بۆ پێڕاگەیشتن و سەبووری دان بە بنەماڵەی گیان بەختکردووەکان.

لە کۆتایشیدا داوای دڵۆڤانی و بەخشینی خوای گەورەی بۆ گیان لەدەستداوان و سەبووری بۆ بنەماڵەکانیان کردووە.