هیچ وڵاتێک مافی ئهوهی نییه ڕهخنه له ڕاوێژکاری ئێران لە سووریا بگرێت
ڕاوێژکاری کاروباری نێونەتەوەیی ئێران وتی: بوونی ڕاوێژکارانی سەربازی ئێران لە سووریا لە سەر داواکاری دیمهشقه و هیچ وڵاتێک ناتوانێت دەستێوەردان لەم بابەتە بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئیان بیگز، باڵوێزی ئۆستراڵیا لە دیداری حسەین ئەمیر عەبدۆڵاهیان، ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی ئێران بۆ کارۆباری نێونەتەوەیی ڕایگهیاند: ئۆسترالیا هەوڵ دەدات پەیوەندی نێوان هەر دوو وڵات پەرە پێ بدات.
ناوبراو وتیشی: ئۆستراڵیا هەموو هەوڵی خۆی دەدات تاکوو پەرە بە دیپلۆماسی پارلمانی نێوان دوو وڵات بدات. ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکان یەکجار گرنگە و بەرجام وەک دەستکەوتێکی جیهانی گرنگی زۆری هەیە.
بیگز وتی: لە کاتی کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام سەرۆک وەزیرانی ئۆستۆراڵیا ئەم کاری بە خراپ وەسف کرد. دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین گرنگی زۆری بۆ وڵاتی ئێمە هەیە و سپاسی ڕۆڵی دژە تیرۆری ئێران لە ناوچەکە دەکەین.
لای خۆیەوە حسەین ئەمیر عەبدۆڵاهیان، ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی ئێران بۆ کارۆباری نێونەتەوەیی ڕایگهیاند: پەرەی زیاتر بە هاوکاری لە نێوان دو وڵات دەدەین بە تایبەت لە ڕووی پارلمانییەوە. هەروەها دەرفەتی زۆر باش لە نێوان هەر دوو وڵات بۆ پەرەدان بە کار و باری ئابووری و بازەرگانی هەیە و ئێمە پێشوازی لێدەکەین.
ناوبراو وتیشی: یەمەن تەنیا ڕێگەچارەی سیاسی هەیە و ئێران لەم بابەتە پشتیوانی دەکات. ڕۆڵی ئەنسارۆڵا و هاوپەیمانەکانی لە ئەمنیەت و سەربەخۆیی ئەم وڵاتە یەکجار زۆرە.
ڕاوێژکاری کار و باری نێونەتەوەیی ئێران ئهوهشی وت که بوونی ڕاوێژکارانی سەربازی ئێران لە سووریا لە سەر داوای دەمیشقە و هیچ وڵاتێک ناتوانێت دەستێوەردان لەم بابەتە بکات.
ئەمیر عەبدۆڵاهیان زیادی کرد: پەرە دان بە کەرتی گەشتیاری نێوان هەر دوو وڵات گرنگی زۆپی هەیە و داوا لە ئۆسترالیاش دەکەین تاکوو ئاوڕ لە دۆخی خراپی کۆچبەرە ئێرانییەکان لە کەمپەکانی ئەم وڵاتە بداتەوە.