چاوپێکەوتنی ویلایەتی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا
ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی پەیامی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی و سەرۆک کۆماری ئێرانی پێشکەشی ولادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا کرد .
عەلی ئەکبەر ویلایەتی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شوێنی مانەوەی سەرۆکی ڕووسیا لە ناچەی نوو ئاگاریوڤا لەباکووری ڕۆژاوای مۆسکۆ لەگەڵ ولادیمیر پوتین دیداری کرد و پەیامی ڕێبەری مەزن و پەیامی نووسراوەی حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕادەستی ئەو کرد .
ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی ڕۆژی چوارشەممە لە سەرووی شاندێکی باڵا گەیشتە مۆسکوی پێتەختی ڕووسیا .
ویلایەتی کاتی گەیشتن بۆ مۆسکو بە ئاماژەدان بە پێوەندی زۆرگرینگ و ستراتژیکی ئێران و ڕووسیا وتی : لەماوەی ساڵەکانی ڕابردوو پێوەندی دوو لایەنە، ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاران و موسکو ڕوولەپەرە بووە .
ناوبراو وتیشی: هاوکاری بەرەی موقاومە بەڕێبەرایەتی ئێران و ڕووسیا بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و لایەنگرانی لە سوریا بووەتە هێماوسەرچەشنێکی باش لە هاوکاری ئێران و ڕووسیا کە تەنیا پێوەندی ستراتژیک و درێژخایەن دەتوانێ وەها هاوکارییەک پاسا بکاتەوە.
ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی بڕیارە لەگەڵ ژومارێکی تر لە کاربەدەستانی ڕووسیا دیدار بکات و لە یانەی والدای وتار بدات .