لاریجانی هەڵبژێردرانی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیای پیرۆزبایی کرد
تهمووز 13, 2018 17:13 Asia/Tehran
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ هەینی لەمیانەی بروسکەیەک دا پیرۆزبایی لە "بن عەلی ییلدریم" کرد بەبۆنەی هەڵبژێردرانی وەک سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، عەلی لاریجانی لە پەیامی دا بۆ بن عەلی ییلدریم هەروەها لەسەر گرینگایەتی کارکردی دیپلوماسی پەرلەمانی لەبواری بەهێزکردنی پێوەندی دوولایەنە و برایانەی ئێران و تورکیا پێداگری کرد و هیواداری دەربڕی پێوەندی پەرلەمانیی دوو وڵات لە خولی بەڕێوەبەرایەتی ییلدریم ، بگاتە قوناخێکی نوێ لە هاوکاری و پێوەندییەکان.
نوێنەرانی پەرلەمانی تورکیا ڕۆژی پێنج شەممە بن عەلی ییلدریم سەرۆک وەزیرانی پێشوو و ئەندامی پارتی داد و گەشەپێدانی ئەم وڵاتەیان بۆ پۆستی سەروکی پەرلەمانی تورکیا، هەڵبژارد.