ته‌مووز 14, 2018 07:44 Asia/Tehran
  • وتەبێژی دەوڵەتی ئێران: دەکرێ سەرکەوتووانە ئابڵۆقەکانی ئەمریکا تێپەڕێنین

وتەبێژی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: بەلەبەرچاوگرتنی ئیمکاناتی ناوخۆیی دەکرێ سەرکەتووانە بەسەر ئابلۆقەو گەمارۆکانی ئەمریکادا تێپەڕین.

"محەممەد باقر نەوبەخت" وتەبێژی دەوڵەتی ئێران دوێشەو(هەینی) لەدیمانە لەگەڵ بەشی هەواڵیی٢١ی کەناڵی یەکی تەلەفزیۆنی ئێران، وتی: هەموو توانا وپتانسێلەکان لە دەوڵەت و کەرتی تایبەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەمارۆ و تێپەڕین لەو قۆناخە پێش بینی کراوە.

نەوبەخت وتی: لەبارودۆخێکدا کە سەرۆک کۆماری ئەمریکاو بەرپرسانی دیکەی کۆشکی سپی گەڕیدەیی و سەردانی وڵاتانی جۆربەجۆر دەکەن وهەڕەشە لە گەلی ئێران دەکەن، ئەرکی دەوڵەت کۆکردنەوەی هەموو ئیمکانات و تواناکانە بۆ ڕۆژانی گەمارۆ وبایکۆت.

لەهەمان کاتدا، محەممەد باقر نەوبەخت، سەرۆکی ڕێکخراوی بەرنامەو بودجە رۆژی هەینی لە نامەیەک بۆ سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ١٢پاکێجی کارگێڕیی لەچوارچێوەی بەرنامەی تۆکمەی پێشنیارکراوی بەرەنگاربوونەوەی شوێنهاتی ئابلۆقەکانی خستەڕوو.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتی مای٢٠١٨ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی چووەدەر و ڕایگەیاند، گەمارۆکانی ئێران لە نۆڤمبەری داهاتووەوە دەچێتەنێو قۆناخی جێ بەجێ کران.

حکومەتە جیاجیاکان لە ئەمریکا پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی هەردەم سیاسەتی بایکۆت و گوشار لەدژ دەوڵەت وگەلی ئێرانیان گرتووەتەبەر بەڵام هەموو جار شکستیان هێناوە.

سەرپەیڤ