ئاب 08, 2018 08:37 Asia/Tehran
  • وەڵامی زەریف بە تویتەکەی ترەمپ سەبارەت بە ئاشتیی جیهانی

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێشەممە وەڵامی تویتەکەی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکای دایەوە کە بانگەشەی کردبوو بە بوژاندنەوەی بایکۆتەکان لە دووی دامەزراندنی ئاشتی جیهانییە.

ترەمپ ڕۆژی سێشەممە لە تویتێکدا وشداری دا بەو کۆمپانیاگەلەی سات و سەودای بازرگانیان لەگەڵ ئێران هەیە و ونووسی: بێتوو ئەوانە لەگەل ئێران مامەڵە  و سات و سەودا بکەن ، ئەوا ئیتر لە مامەڵە و بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا بێوەری دەبن، ترەمپ بانگەشەی کردبوو ئامانجی لەو کردەوانەی دامەزرانی ئاشتی جیهانییە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وەڵام بە بانگەشەکەی ترەمپ سەبارەت بە دامەزراندنی ئاشتی جیهانی نووسی: هەرا و هوشە و تویت کردن بە پیتی زل هیچ گۆڕانکارییەک لەو ڕاستییە بەدی ناهێنێ کە هەموو جیهان وەڕەز و ماندووە بووە بە دەستی یەکلایەنەخوازیی ئەمریکا.

زەریف وتیشی: ڕاگرتنی بازرگانیی ئەمریکا و بەفیڕۆ دانی ١٠٠ هەزار کار و پیشە لە ئەمریکا بۆ ئێمە هیچ گرینگ نییە، بەڵام جیهان ناکەوێت شوێن دیکتەی تویتەری بە پەلە و سەرسەری. ئەوە لە یەکێتیی ئەورووپا، ڕووسیا، چین و دەیان کۆمپانیای بازرگانیی ئێران پرسیار بکەن.

"محەممەد جەواد زەریف" نووسی: پێوەندیی نێودەوڵەتیی، ڕکابەرایەتیی هەڵبژاردنی شاجوانەکان بە پێوەری پەک کەوتووی هەمیشەیی سەبارەت بە هۆگری بە دامەزراندنی ئاشتی جیهانی نییە. سەرباری ئەوەش کە ئەوە یەکەم جار نییە وا شەڕخوازێک بانگەشە دەکات بۆ دامەزراندنی ئاشتیی جیهانی خەریکە ئاگری شەڕ هەڵدەگیرسێنێ.

دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئێوارەی دووشەممە شەشەمی ئاگوست لە فەرمانێکدا ژمارێک لە بایکۆتە نایاساییەکانی ئەم وڵاتە دژ بە ئێرانی بووژاندەوە. ترەمپ پاشان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە لە سێشەممە ٧ی ئاگوستەوە ، بایکۆتەکانی پیشەسازیی ئۆتۆمبیل، زێر و ڕیاڵی ئێران جێبەجێ دەکرێ و بایکۆتی بانکی و  نەوتیش لە ٥ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨ـەوە پێ دەنێتە قۆناغی جێبەجێ کرانەوە و ئەو کەس یان ناوەندانەی کە کار لەگەڵ ئێران بەرتەسک نەکەنەوە بەرەوڕووی ئەو شتەی دەبنەوە کە کە ئەو بە "دواهاتی نالەبار" وەسفی کردووە.

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتەمی مانگی مەیی ٢٠١٨ بە بانگەشەی بێ دەسکەوت بوونی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک )ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ڕووسیا، چین و ئەڵمان) و هێنانە ئارای ژمارێک تۆمەتی بێ بنەما دژ بە ئێران، فەرمانی چوونەدەری وڵاتەکەی لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشی دەرکرد. ترەمپ راشیگەیاند کە هەموو بایکۆتە هەڵگیراوەکان لە ماوەی سێ تا شەش مانگ سەر لە نوێ دادەسپێنرێتەوە بە سەر ئێراندا. ئەو بڕیارەی ترەمپ بەرەو ڕووی نەیارەتیی و ناڕەزایەتیی کۆمەڵگەی جیهانی بەتایبەت هاوپەیمانانی ئەورووپایی ئەمریکا بوویەوە.

 

سەرپەیڤ