دیداری چالاکانی ڕۆشنبیریی دەرەوەی وڵات لەگەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی
ئاب 09, 2018 09:42 Asia/Tehran
ژمارێک لە چالاکانی ڕۆشنبیریی دەرەوەی وڵات لە ڕۆژانی ئەمدواییەدا لەگەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دیداریان کرد.
بە پێی راپۆرتی رۆژی چوارشەممەی نووسینگەی پاراستن و بڵاو کردنەوەی بەرهەمەکانی ئایەتووڵڵاهولعوزما خامەنەیی؛ لەو دیدارەدا، یەکێک لە ئامادەبووان باسی نیگەرانیی هۆگرانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە دەرەوەی سنوورەکان بەرامبەر بە داهاتووی حکومەتی ئێرانی کرد.
حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە وەڵام بە نیگەرانیی ئەو کەسە فەرمووی: "کەس نیگەرانی بارودۆخی ئێمە نەبێ، کەس ناوێرێ هیچ غەڵەتێک بکات، دڵنیا بن هیچ کێشەیەکمان بۆ نایەتە پێش؛ ئەوە بە هەمووان بڵێن."