ئاب 10, 2018 09:18 Asia/Tehran
  • پەرەی پێوەندییەکان تەوەرەی دانوستانی

"مەحموود واعزی" سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران و "مەولوود چاوش ئۆغڵوو" وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئانکارا (پێتەختی تورکیا) سەبارەت بە پرسە دوولایەنەکان و پەرەپێدانی پێوەندییەکان بیر و ڕایان گۆڕییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "مەحموود واعزی" ڕۆژی پێنجشەممە بە مەبەستی راگەیاندنی پەیامی "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا لەبەر سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە سەردانی تورکیای کردووە.

"واعزی" کاتی گەیشتنی بە ئانکارا، پەرەپێدرانی پێوەندییەکانی ئێران و تورکیای وەکوو دوو وڵاتی گەورە و بەهێزی ناوچەکە لە پێوەندی لەگەڵ پرسە گرینگەکانی ئەم ناوچەیەی بە کارتێکەر زانی و وتی: دوژمنانی هەر دوو وڵات هەوڵ دەدەن کە ئەو پێوەندییە تێکدەن بەڵام وشیاریی ڕێبەران و خەڵکی دوو وڵات بێ گومان ئەو چەشنە تێکدان و زەبردانانە پووچەڵ دەکاتەوە.

"مەحموود واعزی" بریارە لە سەفەری بۆ ئانکارا لەگەڵ ژمارێکی دیکە لە کاربەدەستانی تورکیا دیدار بکات و سەبارەت بە پەرەی پێوەندیی دوولایەنە بیر و ڕا بگۆڕێتەوە.

سەرپەیڤ