ئاب 10, 2018 18:22 Asia/Tehran
  • ئەمیر سەییاری: دەور و ڕۆڵی ئێران لە دابین کردنی ئاسایشی دەروازە دەریاییەکان لەکەس شاراوە نییە

یاریدەری ڕێکخەری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ هەینی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە دەوری ئێران لە دابین کرانی ئاسایشی بازگەو دەروازە دەریاییەکان لەکەس شاراوە نییە، وتی: هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، پاراستنی ئاسایشی دەریاکان پێوشوێن دەگرن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس؛ دەریاڤان حەبیبوڵڵا سەییاری، لە ڕێوڕەسمی کۆتایی ڕکابەرییەکانی غەواسیی ئەرتەشەکانی جیهان لە نەوشەهر (باکووری ئێران) ، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسوودوەرگرتن لە نێعمەتە خوداییەکان، لەباکوور و باشوور دەستی بە دەریا ڕادەگا و بەلەبەرچاوگرتنی دراوسێتی شیاو لە پێنج هەزار کیلۆمیتر سنووری دەریایی لەگەڵ دراوسێکان، لە ئارامیی و هێمنی تەواو دایە.

یاریدەری ڕێکخەری ئەرتەشی ئێران پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەردەم خوازیاری جیهانێکی بێ شەڕ و تژی لە ئاشتەوایی و دۆستایەتییە.

دەریاڤان سەییاری هەروەها ئاماژەی کردە بەڕێوە چوونی سەرکەوتووانەی ڕکابەرییەکانی غەواسی ئەرتەشەکانی جیهان لە شاری نەوشەهری ئێران و وتی: لەبارودۆخێکدا کە جیهانی سیاسەت لەگەڵ ووشەی ئاشتی و دۆستایەتی نامۆیە، دەریاڤانان و سەربازانی بوێر وئازا لەو ڕکابەرییانە، ئەو ووشانەیان بۆ جیهانیان گواستەوە.

یاریدەری ڕێکخەری ئەرتەشی ئێران وتیشی: بەشدارانی ئەو ڕکابەرییانە نەفرەت و توڕەیی خۆیان لە کەسانێک کە دەهۆڵی شەڕ دەکوتن، ڕاگەیاند.

ڕکابەرییە نێودەوڵەتییەکانی سوپاکانی جیهانی ئەمساڵ لە بیست و هەشت لقی وەرزشی بەشێوەی هاوکات لە حەوت وڵاتی ڕووسیا، چین، ئێران، قەزاقستان، کۆماری ئازەربایجان، بلارووس و ئەرمەنستان بەڕێوە دەچێ.

ئێران میوانداری بەشی غەواسی سەربازیی ئەو ڕکابەرییانە بوو . مەلەوانان و غەواسانی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران لەو ڕکابەرییانەدا پلەی پاڵەوانەتیان بەدەست هێنا.