ئاب 12, 2018 18:29 Asia/Tehran
  • قاسمی : لە کۆبوونەوەکانی کازاخستان دا باسی دیاری کرانی ھێڵەکانی دەستپێک و دابەشکردنی دەریای خەزەر  لە ئاردا نییە

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکانی کازاخستان دا باسی دابەش کرانی دەریای خەزەر لە نێوان وڵاتان و دیاری کردنی ھێڵەکانی دەستپێک و ڕووبەرو ژێربەری کۆبوونەوەکانی کازاخستان لە ئاردا نییە.

پێنجەمین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی پێنج وڵاتی قەراخی دەریای خەزەر ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئامادە بوونی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە بەندەری ئۆکتائۆی کازاخستان بەڕێوە دەچێت.

بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە بارەی تەوەرەی سەرکردەکانی پێنج وڵاتی قەراخی دەریای خەزەر ، وتیشی: ئەو کۆنوانسیۆنەی کە ئەمڕۆ یەکشەممە لە لایەن پێنج وڵاتی قەراخی دەریای خەزەرەوە واژۆ دەکرێت، چوارچێوە گشتییەکانی ھاوکاری و بنەمای سەرەکیی ھاوپەیوەند بە میکانیزمی مافەوانیی دەریای خەزەر دابین دەکات.

بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وتیشی: بە سەرنجدانی دانستە بوونی دەریای خەزەر، میکانیزمی مافەوانیی ئەم دەریایەش بەدەر لە کۆنوانسیۆنەکانی ئێستا ئامادەو جێبەجێ دەکرێت.

قاسمی بۆچوونی خەریک بوونی کۆنوانسیۆنەکە بە دیاری کردنی میکانیزمی مافەوانیی دەریای خەزەرو سنووردار و دیاری کردنی پشکی وڵاتان لە دەریای خەزەر و دابەشکردنی ئەم دەریایەی ڕەت کردەوەو وتیشی: گوێئاوەکانی خەزەر ھێندێک ئاڵۆزییان تیادایە کە پێویستیان بە وتووێژی پسپۆڕانەی زیاترە.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران وتیشی: لەو دەستھاتانەی کۆبوونەوەکانی کازاخستان ئەوەیە کە ھیچ وڵاتێکی بیانی مافی دەریاگەڕانی سەربازی و ناسەربازی و پێکھێنانی بنکەی لە دەریای خەزەردا نییە و پێنج وڵاتەکەی گوێئاوی خەزەر ڕێگای ئەوە نادەن کە وڵاتانی دیکە لە دەریاو خاک و ئاسمانەکەیان بۆ پەلاماردانی ھەرکامە لە وڵاتانی قەراخی خەزەر کەڵک وەربگرن.