ئاب 12, 2018 21:12 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئاسایشت و سەقامی خەزەر لەو دەستھاتانەی واژۆی کۆنوانسیۆنی  میکانیزمی مافەوانیی دەریای خەزەرە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند: بە واژۆ کرانی کۆنوانسیۆنی میکانیزمی مافەوانیی دەریای خەزەر ھەنگاوێکی تازە لە ئاراستەی بەھێز کرانی ئاسایشت و سەقامی ناوچەکەو پەیوەندیی باشتری نێوان وڵاتانی قەراخی دەریای خەزەر ھەڵگیرا.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممەو دوای واژۆ کرانی کۆنوانسیۆنی  میکانیزمی مافەوانیی دەریای خەزەر لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ سەرۆک کۆمارانی پێنج وڵاتی قەراخی دەریای خەزەر وتیشی: نزیک بوونەوەی دەوڵەتەکان، ڕەچاو کردنی بەرژەوەندیی نیشتیمانی و مێژویی بوونی پەیوەندیی گەلانی ناوچەکە، واژۆ کرانی حەوت بەڵگە، بەتایبەت کۆنوانسیۆنی میکانیزمی مافەوانیی دەریای خەزەری لێ کەوتووەتەوە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە لەو دەستھاتە ھەرەگرینگانەی کۆنوانسیۆنی میکانیزمی مافەوانیی دەریای خەزەر، ئاسایشت و سەقامی ئەم ناوچەیەیە، وتیشی: ئەمەی کە ڕاشکاوانە ڕاگەیەندراوە کە دەریای خەزەر بەس ھی پێنج وڵاتی قەراخی ئەم دەریایەیە و ھیچ ھێزێکی بیانی ناتوانێ تیای دا ھاتوچۆ بکات و ئاسایشتەکەی بەس لە پاوانی ئەم پێنج وڵاتەی قەراخیەتی، خۆی لە خۆی دا بە واتای چەسپێندرانی ئاسایشتی دەریای خەزەرە.

ڕۆحانی ھەروەھا ترانزیت و گوێزرانەوەی نەوت و گازی وەک بارستایی و تایبەتمەندیی ئێستای دەریای خەزەر لێکدایەوەو وتی: ئێران لە بواری ترانزیت و گواستنەوە ڕۆڵێکی گرینگی ھەیەو لە ڕۆژھەڵاتی دەریای خەزەر بە ھاوکاریی تورکمەنستان و کازاخستان، لە لای ڕۆژئاوای لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان و ڕووسیا، دەتوانێ ئەورووپا، ئاسیای ناوەندی و قەوقاز بنووسێنێ بە ئاوەکانی باشووری کەنداوی فارس و عوممانەوەو ئەمەش بەو واتایەیە کە دەریای خەزەر دەتوانێ ڕێگایەکی گواستنەوە بێت بۆ ناوچەکەو بەدەر لە ناوچەکەش.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی  ھیواداریی دەربڕی کە ئەو ھەنگاوە گرینگانەی کە لە ئاراستەی چەسپێندرانی سەقام و ئاسایشتی زیاتری دەریای خەزەر ھەڵگیراوە بە قازانجی تەواوی گەلانی ناوچەکە بێت.

کۆنوانسیۆنی میکانیزمی مافەوانیی دەریای خەزەر ڕۆژی یەکشەممە و لە پێنجەمین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی  قەراخی دەریای خەزەر لە شاری ئاکتائۆی کازاخستان  بە ئامادە بوونی  سەرۆک کۆمارانی  ئێران   ڕووسیا  کازاخستان  تورکەمنستان و کۆماری ئازەربایجان  لە لایەن نوێنەرانی ئەم وڵاتانەوە واژۆ کرا.

سەرپەیڤ