ئه‌یلوول 07, 2018 19:38 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی سەرۆکانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە تاران

کۆبوونەوەی سێ لایەنەی تاران بە ئامادەبوونی حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، ولادیمیر پوتینی سەرۆک کۆماری ڕوسیاو رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا و لە سەرووبەندی ئۆپراسیۆنی سوپای سوریا بۆ ئازاد کردنی ئیدلیب لە دەستی تیرۆریستان لە تاران، بەڕێوە چوو .

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی تاران  لە درێژەی دوو کۆبوونەوەی  پێشووی سێ وڵاتی ئێران،ڕووسیا و تارن لە سوچی و ئەنقەرەیە ، کۆبوونەوەیەک کە پرسە سەرەکیەکەی لێکدانەوەی هاوکاری ناوچەیی بۆ سەقامگیرکردنی ئاشتی و هێوری  لە سوریایە  .نوێنەرانی سێ  وڵاتی ئێران، تورکیاو ڕووسیا  تائێستا لەئاراستەی کۆبوونەوەی ئاشتی ئاستانە، دە  کۆبوونەوەیان بەڕێوە بردووە کە ئەنجامی ئەم کۆبوونەوانە لە دوو کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمارانی سێ وڵات لێک دراوەتەوە و پەسەند  کراوە .

حەسەنی ڕوحانی لە دانیشتنی سێ لایەنەی سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا

حەسەنی ڕوحانی لە دانیشتنی سێ لایەنەی سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا وتی : یارمەتی بە گەڕانەوەی ئاوارەکان و بنیاتنانەوەی سووریا ، دەبێ لە فەرمانی کاری کۆمەڵگای نێونەتەوەییدا بێ و ئێران ئامادەیە ڕۆڵی بنیاتنەری خۆی لەو بوارەدا بگێڕێ.

 ڕوحانی  بە شی کردنەوەی خاڵە سەرەکیەکان بۆ کۆتایی ھێنانی یەکجاری بە قەیرانی سووریا ، هاوکاریی ئێران ، ڕووسیا و تورکیای بە خاڵێکی متمانە پێکراو بۆ بە دی هاتنی  ئاشتی  لە سووریا  و هاوکاریگەلی درێژ ماوە لە ئاستی جیهان و ناوچەکە زانی . سەرۆک کوماری ئیسلامیی ئێران وێڕای جەخت کردن لە سەر  ئەوەی کە لە هەر جۆرە ڕێگاچارەیەک دا بۆ داهاتووی  سووریا ،قسەی یەکەم و کۆتایی ھەر دەبێ نەتەوەی سووریا بیکات، وتیشی : دانیشتنی تاران  کە لە درێژەی هەوڵەکانی سەرکەوتووی  سێ  وڵاتی  ئێران  ڕووسیاو تورکیا  لەچوارچێوەی  ڕەوتی  ئاستانە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کاریگەر لە گەڵ  تڕوڕیزم و کۆتایی قەیرانی سووریا بە پێی خواستی  زۆرینەی خەڵکی سووریا بەڕێوە دەچێ دەرفەتێکە بۆ لێکدانەوەی کردەوە هاوبەشەکان لە قۆناغی هەنووکەیی و داهاتوو .

سەرۆکانی کۆماری ئیسلامیی ئیران، ڕووسیا و تورکیا لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی تاران لەسەر پێبەند بوونی بەهێز و هەمیشەیی خۆیان بە، سەربەخۆیی ، یەکێتی و یەکڕیزی و سەروەریی خاکی سوریا، پێداگرییان کرد .

حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران  و ولادیمیر پوتینی سەرۆکی  ڕووسیا و رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەش کە ڕۆژی هەینی لە کۆتایی کۆبوونەوەی سێ لایەنەی تاران و لە دوازدە خاڵ دا  داڕێژرا،  لەسەرخواستی خۆیان بۆ درێژەی هاوکارییەکان بەمەبەستی لەناوبردنی  داعش، بەرەی نوسرە و هەموو تاقمەکان، پێکهاتەکان و گروپەکانی سەربە قاعیدە و داعش لە سوریا کە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکانەوە ناسراون، جەختیان کرد. 

لەم بەیاننامەیەدا ڕاگەیەندراوە : کێشەی سوریا  هیچ ڕێگەچارەیەکی سەربازی نابێت و تەنیا لە ڕێگەی ڕەوتێکی سیاسی و وتووێژەوە دەکرێت  کۆتایی پێ بھێندرێت . 

کۆبوونەوەی سەرۆکانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە تاران

سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیا وتورکیا لەسەر خواستی خۆیان بەمەبەستی درێژەی  هاوکاریی چالاکانە بۆ بەرەوپێشبردنی ڕەوتی سیاسی هاوڕەوت لەگەڵ بڕیارەکانی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانیی سوریا لە سووچی  و بڕیارنامەی 2254ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان  پێداگرییان کرد  . 

سەرۆک کۆمارانی ئێران،ڕووسیا و تورکیا هەروەها لەسەر پێویستیی  پێکھێنانی ھەل و مەرجی گونجاو بۆ گەڕانەوەی هێمن و دڵخوازانەی ئاوارەکان بۆ شوێنی سەرەکیی ژیانیان لە سوریا، پێداگرییان کرد  . 

 

 

سەرپەیڤ