ئه‌یلوول 14, 2018 17:21 Asia/Tehran
  • خەباتی دژی تیرۆریزم، ئێران چاپۆشی ناکات

پێکانی بنکەی تیرۆریستان لە باکووری عێراق، ئەوەی دەرخست کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە خەباتی دژی تیرۆریزم بە پێچەوانەی ھێندێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا، ھەڵوێستێکی ڕوونی ھەیەو هیچ کات لە پاراستنی ئاسایشتی نیشتیمانی و سەروەریی خۆی و ھەڕەشە سەربازیەکان چاوپۆشی ناکات.

بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە نیگەرانی دەربڕینی وەزارەتی دەرەوەی فەرانسا لە بارەی کردەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژی تیرۆریستان لە باکووری عێراق، ڕ ایگەیاند:ئێران لە پێشەوە  سەبارەت بە جم و جوڵەکانی خرابکارانەی  تاقمی  تڕوڕیستی  وشداریگەلی  پێویستی بە دەوڵەتی  ئێراق  و کاربەدەستانی  هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە دابوو.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران  بە وتنی ئەوەی کە ئێران لە پێشەوە  سەبارەت بە جم و جوڵەکانی خرابکارانەی  تاقمی  تڕوڕیستی  وشداریگەلی  پێویستی بە دەوڵەتی  ئێراق  و کاربەدەستانی  هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە دابوو  وتیشی :  چالاکی  تیروڕیستان   بە  تایبەت  لە  شەهید کردنی   سنووروانان و سەربازانی  ئێرانی ، هێزە  چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی  ئێرانی  ناچار کرد  کە  کردەوەی تۆڵە ئەستێنانە و  پێشگیرانە ئەنجام بدەن

وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسا دوابەدوای ھێرشی موشەکیانەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەر بنکەی تیرۆریستان لە باکووری عێراق، پێی داگرت لە سەر ڕێزگرتن لە سەروەریی نیشتیمانیی عێراق و جارێکی تر سەبارەت بە گەشە پێدانی بەرنامەی موشەکیی ئێران نیگەرانی دەربڕی . ئەم ھەڵوێستەی فەرانسا جارێکی تر ئەوەی دەرخست کە ڕۆژئاوا لە خەباتی دژی تیرۆریزم ھەروا ھەڵوێستێکی دووفاقانەی ھەیە. ئەم ھەڵوێستە لە شەڕی دژی تیرۆریزم لە سووریاش بە تەواوی ئاشکرایە. ڕۆژئاوا بە تایبەت فەرانسا، بریتانیاو ئەمریکا بە دابەشکردنی تیرۆریزم بە سەر باش و خراپ دا ئامانجە سیاسییەکانی خۆیان دەبەنە پێشەوە. بەڵام ئێران بە سیاسەتە ڕوون و بنەماییەکانی نەیاری ھەرچەشنە تیرۆریزمێکەو لە سیاسەتی بە کردەوەو ڕاگەیەندراوی خۆی دا لەم بوارەدا بە ڕوونی جوڵاوەتەوە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام تیرۆریزمی لە ھەر شێوازو قەواخێکی دا و لە ھەر شوێنێکی جیھان بە بێ ھیچ جۆرە تێبینییەکی سیاسی ئیدانە کردووە، ھەر چۆن ناشکرێ لە ڕێزگرتنی سەروەریی خاک و مافی دەستەڵاتدارەتییی وڵاتان بە پێوەری دووفاقانە ھەڵس و کەوت بکرێت. لەم چوارچێوەیەدا دەوڵەتی ئێران گەلێک جار بە بەرپرسانی ناوچەی کوردستانی عێراق و دەوڵەتی ناوئەندی لە بەغدا سەبارەت بە جوڵانەوەی تاقمە دژە شۆڕشەکان لە خاکی ئەو وڵاتەدا وشداری داوەو داوای لێکردوون لێبڕاوانە لەگەڵیاندا ھەڵس و کەوت بکەن. کەچی سەرباری ئەم وشداری دانانە تیرۆریستانی سەقامگرتووی باکووری عێراق لەم دواییەدا لە چەند ھەنگاوێکی تیرۆریستی دا ١١ شارو.مەندی ئێرانییان لە پارێزگای کوردستانی ڕۆژئاوای ئێران شەھید کرد.

وەڵامدانەوەی ئەم جم و جوڵە تیرۆریستیانەو بەرەڤانی کردن لە سەروەریی خاک مافی یاسایی ھەر وڵاتێکەو ئێران لە بەر ئەوەی کە بۆخۆی قوربانیی تیرۆریزمەو لە ڕیزی پێشەوەی خەباتی دژی تیرۆێریزمە، لە بەرەڤانی کردن لە ئاسایشتی نیشتیمانی خۆی قەت پاشگەز نابێتەوە. ھەر لەم ئاراستەیەدا سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران شەممەی حەوتەی ڕابردوو حەوت موشەکی زەوی بۆ زەویی گرتە بنکەو شوێنی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی تاقمێکی تیرۆریستی لە ناوچەی کوردستانی عێراق. ئەم ھێرشە موشەکییە ھەڵگری پەیامێکی مانادارە.یەکەم ئەوەی کە ئێران لە خەباتی دژی تیرۆریزم و دەستەبەرکردنی ئاسایشتی خۆی لەگەڵ ھیچ وڵاتێک دا ناساچێ و تیرۆریستان لە ھەر شوێنێکدا دەکاتە ئامانج. دووھەم ئەوەی کە ئێران لە بەرەڤانی کردن لە سەروەریی خۆی لە ھیچ وڵاتێک مۆڵەت وەرناگرێت و بە کەڵک وەرگرتن لە ئامێرو کەرەستەی سەربازی و توانای بەرەھانی، وەڵامێکی لێبڕاوانەی ھەرچەشنە ھەڕەشەیەک لە لایەن دوژمنانەوە دەداتەوە.

ھەر لەم بوارەدا  سەرداری سەر لەشکر " محەممەد عەلی جەعفەری" فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامیی ئێران ، ڕ ۆژی چوار شەممە بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند: وەبەر پەلامار دانی  بنکەی تیرۆریستان لە باکوری ئێراق ھەڵگری پەیامێکی مانادارە بو هەموو دوژمنان بەتایبەت  دەسەڵاتدرانێک کە وادەزانن  بە توانایی و تەکنۆلۆژیای جۆربەجۆری خۆیان دەتوانن گەل و وڵاتی   ئێران  بترسێنن و  ئامانجی وەیشوومەو نگریسی خۆیان و زۆربێژییەکانیان بەسەر  گەلی ئێراندا بسەپێنن.

سەرداری سەر لەشکر " محەممەد عەلی جەعفەری" فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامیی ئێران ھەروەھا وتیشی:  ئەوانەی  کە لە دەورووبەر و لە بازنەی  دوو هەزار کیلومەتریی خاکی ئێران، هێز، بنکە و کەرەستەی سەربازییان هەیە دەبێ  ئەوە بزانن کە هەموو مووشەکەکانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی  زور وردبین و ڕێک پێکن . 

ئەم تواناییە موشەکی و بەرگریکارانەیە دەربڕی دەستەڵاتی کاریگەرو لێبڕاوی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرەوڕوو بوونەوە لە گەڵ ھەرچەشنە ھەڕەشەو ھەنگاوێکی ورووژێنەرانەی دژی ئێرانە. لە ئاوا ھەل و مەرجێکدا ھیچ وڵاتێک لە بارەی توانایی بەرگریکارانەی خۆی دانوستان ناکات و ئێرانیش کە سیاسەتێکی ڕوونی لە بارەی خەباتی دژی تیرۆریزم و ناھێمنی ھەیە، لە توانایی موشەکیانەی خۆی بۆ بەرەڤانی کردن لە سەروەریی خۆی کەڵک وەردەگرێت و سیاسەتی وڵاتانی دیکە ناکات بە بنەمایەک بۆ دەستەڵاتی بەرگریکارانەو موشەکیی خۆی.

سەرپەیڤ