ئه‌یلوول 14, 2018 17:37 Asia/Tehran
  • گوتاربێژی نوێژی ھەینیی ئەمڕۆی تاران : موشەکەکانی سپا وریایی دانێکن بۆ سەرجەم دوژمنانی ناوچەیی و واوەناوچەیی ئێران

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین کازم سدیقی لەمیانەی گوتارەکانی ئەم هەفتەیەی نوێژی ھەینیی ئەمڕۆی تاران وێڕای ئاماژە بەوەی کە ترسان لە شەڕو بایکۆت لەگەڵ کلتووری عاشورادا یەک ناگرێتەوە، پێی داگرت: گەلی ئێران چل ساڵە کە خەریکی پێوانی ڕێبازی عاشورایەو لە بەرامبەر زلھێزەکاندا وەستاوەو ھەرەسی پێ ھێناون.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین کازم سدیقی خەتیبی نوێژی ھەینیی تاران ، وێڕای ئاماژە کردن بە پێشکەوتنەکانی ئێران لە بواری پزیشکی، نانۆ، بەرەڤانی و پیشەسازی، وتیشی : گەلێک کە ھەشت ساڵ شەڕی داسەپاوی بە خۆڕاگری وەپشت سەر ناوە، چەند ڕۆژ گرفتی ئابووری  بە قەیران نازانێ و لەم گرفتانەش دەپەڕێتەوە.

بەرنوێژی کاتیی نوێژی جومعەی تاران وێڕای ئاماژە کردن بە شاڵاوی موشەکیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەر تاقمە تیرۆریستەکان لە ناوچەی کوردستانی عێراق وتیشی: ئەم کارە دەستەڵاتی ھەواڵگرییانەی ئێرانی بە دنیا پیشان داو وشداری دانێکی بەبڕشتانەیە بۆ دوژمنانی ناوچەیی و واوەناوچەیی.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین کازم سدیقی خەتیبی نوێژی ھەینیی تاران ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە عێراق و سوتاندنی کونسولخانەی ئێران لە پارێزگای بەسرە بە ڕاشکاوی وتیشی: ئاژاوەی ئەمریکی- سەعودی لە عێراق قەت ناتوانێ یەکێتی و ھاودڵیی نێوان ئێران و عێراق لە نێو بەرێت.

ناوبراو لە بارەی ڕەوشتی ئیدلەبی سووریاش وتی: دوایین سەنگەری تیرۆریستان لە سووریا لە ناوچەی ئیدلەب دایەو پەڵپ و بیانووی ئەمریکا ناتوانێ ڕێ لە سەرکەوتنی سووریاو ھێزەکانی خۆڕاگری بگرێتو

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین کازم سدیقی خەتیبی نوێژی ھەینیی تاران ئاماژەی کردە بڕیاری ئازاد کردنی ئیبراھیم زەکزاکی لە لایەن دادگەی نەیجێریاش و دەوڵەتی ئەو وڵاتەی ڕاسپارد کە، ڕێ لە ئازاد کرانی ڕێبەری شێعەکانی نەیجێریا نەگرێت.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین کازم سدیقی خەتیبی نوێژی ھەینیی تاران  لە کۆتایی وتەکانی دا وێڕرای داخ و مەخابن دەربڕین لە بارەی قەدەغەی جوڵانەوەی کۆڕەکانی تازیەداریی خەڵک لە کۆماری ئازەربایجان لە مانگی موحەڕڕەم، دەوڵەتی ئەو وڵاتەشی ڕاسپارد کە ڕێ لە تازیەدارتنی حسەینی نەگرێت، چونکو جەماوەری کۆماری ئازەربایجان ئەوینداری ئیمامی حسەین(ع)ن.