ئه‌یلوول 16, 2018 16:50 Asia/Tehran
  • لاریجانی  هەڵبژێردرانی سەرۆک پەرلەمانی عێراقی پیرۆزبایی کرد

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە پەیامێکدا هەڵبژێردرانی " محەممەد ئەلحەلبوسی " بۆ پلەی سەرۆک پەرلەمانی عێراق پیرۆزبایی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " عەلی لاریجانی" لەم پەیامەدا بە راگەیاندنی ئەمەکە پێوەندی پەرلەمانی ئێران وعێراق لەماوەی ساڵەکانی ڕابردوو لەئاستێکی بالا بووە هێواداری دەربڕی: ئەم پێوەندیە فرەتر لە جاران سەرنجی بدرێتێ. سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران پیداگری کرد: نەتەوەی گەورەی عێراق بە پێشینەی دەرەوشاوە لە لای خەڵک، دەوڵەت ومەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران پلە وپیگەی تایبەتی هەیە کە هێوادارین بە جێگیر کران وسەقامگیر کردنی ئەمنیەتی زۆرتر لەو وڵاتە ، شایەتی پەرەی ئاسایش وئەمنیەتی نەتەوەی عێراق بین. محەممەد ئەلحلبوسی " ٣٧ ساڵە لە گەنجترین سەرۆکئ پەرلەمان لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیایە ئەمرۆ شەممە بە دەنگی زۆرێنەی نوێنەران ، بووبە سەرۆکی چوارەمین خۆلی پەرلەمان. ئەلحلبوسی لە ساڵی ٢٠١٧، پارێزگاری ئەنبار بوو. ناوبراو لە سێهەمین خۆلی هەڵبژاردنەکانی مەجلیس لە ساڵی ٢٠١٤ ڕێگای بردە پەرلەمانی عێراق و ئەندامیەتی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ وپاشان سەرۆکی کۆمسیۆنی دارایی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی لەساڵی ٢٠١٦ گرتە ئەستۆ. ناوبراو لە هەڵبژاردنەکانی ١٢ی مای ٢٠١٨ وەکوو ڕێبەری لیستی هەڵبژاردەیی ئەنباری هویتنا جاڕێکی تر ڕێگای بردە پەرلەمانی عێراق.