ئه‌یلوول 16, 2018 19:36 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حەیدەری : ھیچ مەترسییەک ھەڕەشە لە ئێران ناکات

فەرماندەری ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی:ھیچ مەترسییەک ھەڕەشە لە ئێران ناکات و وڵاتەکەی لە سەروبەندی تێوە گلان بە ھیچ شەڕێک نییە.

ئەمیری سەرتیپ کیومەرس حەیدەری فەرماندەری ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە ھەمەدانی ڕۆژئاوای ئێران و لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران ئاماژەی کردە ڕۆڵ و جێ و شوێنی گرینگی شەھیدانی سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز لە مەڕ چەسپاندنی سەقام و ئاسایشتی ئێستای ئێران و وتیشی: سەرباری ئەوەی کە ھیچ وڵاتێک ھەڕەشە لە ئێران ناکات، بەڵام نابێ خۆمان لە ئامادەو لە سەر ھەست بوون نەبان کەین و بە پێی فەرموودەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی سەرکردەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، بەردەوام دەبێ خۆمان لە سەنگەردا ھەست پێ بکەین.

ئەمیری سەرتیپ کیومەرس حەیدەری فەرماندەری ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەھا ئاماژەی کردە دەستەڵات و توانایی بەرپەرچدەرانەی ئێران و وتیشی: ئەو وڵاتانەی کە بانگەشەی دوژمنایەتی لەگەڵ ئێران دەکەن، ئەمڕۆکە ھانایان بۆ فێڵ و فڕی ناسەربازی بردووەو ئەمەش دەرەنجامی ئامادە بوون، خۆڕاگری و وەدی ھاتنی بنەمای لە سەر پێی خۆڕاوەستان لە نێو ھێزە چەکدارەکاندایە.

ئەمیری سەرتیپ کیومەرس حەیدەری فەرماندەری ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: تەواوی کەرەستەو تفاقی سەربازیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران بەرھەمی نێوخۆیی و خۆماڵییەو کۆماری ئیسلامیی ئێران قەت پشتی بە بیانییەکان نەبەستووەو ناشیبەستێ.

ئەمیری سەرتیپ کیومەرس حەیدەری فەرماندەری ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشی داگرت: ھێزەچەکدارەکانی ئێران، ئەمڕۆ بە دەستەڵات و تواناییەک گەییشتووە کە وەڵامی ھەرچەشنە ھەڕەشەیەکی لێبڕاوانە دەداتەوە.

سەرپەیڤ