دەریادار خانزادی هەواڵی دا : ئامانجی ئێران بۆ سازکرانی ژێردەریایی کلاسی قورس
فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران باسی کرد لە بەرنامە ڕێژی ئەو هێزە بۆ سازکردنی ژێردەریایی کلاسی قورس .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری مێهر ، ئەمیر دەریادار حسین خانزادی فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئێسلامی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ژێردەریایی کلاسی " فاتح " و " غەدەیر " بە تەواوی خۆجێیی و سازکراوی ئێرانە وتیشی : بۆ سازکرانی ژێردەریایی کلاسی قورس بەرنامە داڕێژراوە . دەریادار خانزادی بە وتنی ئەوەی کە دوای ئینقلابی ئیسامی ئێران و سەرکەوتنی لە بەگری پیرۆز دوژمن بەردەوام وابیری دەکردەوە کە هێزە چەکدارەکانی ئێران توانایی کەڵک وەرگرتن لە کەرەستەی سەربازی سازکراوی ئەوانی نیە وتی : لاوانی دلێر و چالاکی ئەو سنوور و وڵاتە توانیویانە هەموو کەل و پەلێک کە سازکراوی ڕۆژئاوا بوو ڕێنوێنی بکەن . فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە وتنی ئەوەی کە بایکوت بۆ هێزە چەکدارەکانی ئێران دەرفەتێکی زێڕین بوو وتیشی : نمونەی ئاشکرای دەرفەت خوازی لە خولی بایکوت نوژەنکردنەوە و کارا تر کردنی ژێر دەریایی کلاسی تارقە کە ، کە لەو جۆرە ژێر دەریاییە چەن وڵاتی دیکە لە ئوقیانووسی هێند کەڵک وەردەگرن بەڵام بەو جیاوازیە کە ئەوانە بۆ نوژەن کردنەوەی هەروا وابعستە بە وڵاتانی سازکراون بەڵام پسپووڕان و لاوانی ئێرانی بە هەوڵ و تەقەلا توانیان نوژەنی بکەنەوە و ئاپدەیتی بکەنەوە .