تشرینی یه‌که‌م 01, 2018 11:51 Asia/Tehran
  • وڵامیی مووشەکی ئێران بە سەرکردەکانی دڕندەکاریی ترۆریستیی ئەهواز

سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی ، بەیانی دوو شەممە باسی لە وەبەر ئامانج دانیی مۆڵگەی سەرکردەکانیی تاوانکاری ترۆریستی ئەهواز لە ڕۆژهەڵاتی فۆرات، لە لایەن یەکەی مووشيکی هێزی هەوا فەزای سپای کردووە.

لەم  پەڵامارە مووشەکییە دا  یەکەی مووشەکی هێزی هەوا و فەزای سپای پاسداران، بەچەند مووشەکی بالێستیکی زەوی بۆ زەوی لە کرماشانەوە، مۆڵگەی ترۆریستان لە وڵاتی سوریا (ناوچەی ئەلبووکەماڵ لە ڕۆژهەڵاتی فۆرات)ـیان پێکاوە. 
 

 ئەندامانیی تاقمە تەکفیرییەکانی " ئەلئەحوازیە" و داعش کە لە لایەن لەندەن و ڕیازەوە لاگرییان لێوە دەکرێت، ڕۆژی شەممە ٣١ ـی خەرمانان ٢٢ سێپتەمبەر بە پەڵاماری ڕەشەکووژانە بۆ سەر ڕێ وڕەسمی  نۆمایشی سەربازی  هێزە چەکدارەکانیی ئێران لە ئەهواز کە بە بۆنەی ڕێزگرتن لە حەوتەی بەرەڤانی پیرۆز بەڕێوە دەچوو؛ ٢٥ کەسیان شەهید و دەیان کەسیان بریندار کرد.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عۆزما خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی لە دیداری ئەمدواییەی ژمارێک لە وەرزشڤانان کەلە یارییەکانیی ئاسیایی ٢٠١٨ـی ئەندۆنزیا، خاوەنی مێدالیا بوون و جێ شانازین، بە ئیشارەت دان بە ڕووداوی ڕەشەکووژی ڕۆژی شەممەی ئەهواز فەرمووی: ئەم کارە ترسەنۆکانەیە کاری هەمان کەسانێکە کە لە هەر شوێنێ لە سوریا و لە عێراق دا گیرۆدە دەبن، ئەمریکاییەکان ڕزگاریان دەکەن و دەستیان لە گیرفانی سەعوودی و ئیماراتی عەرەبی دایە .

دیداری ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی لەگەڵ ژمارێک لە وەرزشڤانانی بەشدار لە یارییەکانیی ئاسیایی ٢٠١٨ـی ئەندۆنزیا

ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی جەختیکرد: بە دڵنیاییەوە وڵامێکی گورچکبڕی تووند ئەدەینەوە بە هۆکارانیی ڕووداوە تاڵەکەی ئەهواز .

پەلاماری ترۆریستی لە شاری ئەهوازلە بارۆدۆخێک دا کە داعش و تاقمە ڕەشەکوژە تەکفیرییەکان زەبرگەلێکیی قوورسیان لە عێراق و سوریا  دا وێکەوتووە، ئامانجەکانیی لاگرانیی ڕەشەکووژەکان و جمو جووڵەکانیی ئەوان دژی ئێرانی دەرخست. یەک لە  ئامانجەکانیی ئەمریکا ئەمەیە بە هەرەشەکانی ڕەشەکووژانە و ئاسایشتی ئێران بەرەو ڕووی کێشە بکاتەوە.

هاوپەیمانە ناوچەییەکانیی ئەمریکا کە پێشینەی پشتگری لە ئەلقاعیدە ، تالیبان، سەددام و دەمارگرژەکانیان لە کارنامەی خۆیان دا هەیە؛ ئێستا بە پشتگریی لە تاقمە ڕەشەکووژەکان بە دوای نائەمن کردنەوەی ئێرانن. ڕۆڵی عەرەبستانی سەعوودی لەم بوارە دا بە تەواوی ئاشکرایە و هاوڕەوت لەگەڵ ئامانجەکانیی ئەمریکا و ئیسرائیلە لە ناوچەکە دا.

وڵامی مووشەکی گورچکبڕی سپای پاسدارانی شۆرشی ئێسلامی ئێران لە حاند ڕەشەکووژەکان

 

بڵاڤۆکیی بەریتانی ئیندێپێندنت ماوەیەک لەمەو بەر ڕاپۆرتی دا :

 "پێوەندیی ڕوون و ئاشکرا لە نێوان ڕێکخراوەکانیی بڕەو پێدەری تووند وتیژی و دابینی دراوی ئەوان لە لایەن عەرەبستانەوە هەیە "

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە؛ لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی "سی ئین ئین" بە ئاماژە دان بە ڕۆڵی تێکدەری عەرەبستان لە نائەمن کردنەوەی ناوچەکە گوتی: " دەبینین کە عەرەبستانی سەعوودی لە کردەوە دا ،دانیی مووچەو حەقدەستی زیاتر بەم گرووپانەی گڕێداوە بە ئەنجام دانی پەڵامار بۆ سەر ئێران دا. پاشمیری عەرەبستانی سەعوودی یەکساڵ ونیو لەمەو بەرەوە ڕایگەیاند ئەوان شەڕەکە بۆ ناوەوەی ئێران پەرە پێئەدەن".

پەڵاماری مووشەکی تۆڵەئەستێنانەی  سپای پاسدارانی شۆرشی ئێسلامی ئێران

گەڵاڵە داڕێژەرانیی ئەم پرۆژەیە بەڵام دەبێ بزانن کە ئێران وڵامێکی تووند و تێکدەرانە ئەدات بە ئاژاوەگێرییەکانی ئەوان دا و هەموو  هۆکارانێک کە بەدوای قڕەخوازی و نائەمن کرندەوەی ئێران دان ، پەژیوان دەکاتەوە . سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی یەکساڵ لەمەو بەریش لە وڵامیی پەلاماری ترۆریستی ئەندامانی داعش لە تاران دا بە شەش مووشەک، مۆڵگەی ئەوانیی لە دەیرۆزوور دایە بەر پەڵاماری خۆی دا و سەڵماندی وڵامێکی گورچکبڕ و تووند ئەداتەوە بە شەڕئاشۆییەکانی هۆکارانی ڕەشەکووژ. پەڵاماری مووشەکی بەیانیی ئەمڕۆی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی بۆ سەر مۆڵگەی سەرکردەکانی تاوانکاریی ترۆریستی ئەهواز لە ڕۆژهەڵاتی فۆراتیش هەر لەم پێوەندییە دا ئەنجام دراوە.

 

 

سەرپەیڤ