تشرینی یه‌که‌م 08, 2018 20:42 Asia/Tehran
  • پێداگریی لاریجانی لەسەر بەرەوڕووبوونەوەی رەفتاری یەکلایەنخوازانەی ئەمریکا

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران خوازیاری پەرەی هەوڵی دوو قۆڵی و چەند قۆڵی بوو بۆ بەرەوڕووبوونەوەی رەفتاری یەکلایەنخوازانەی ئەمریکا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ئەمرۆ دووشەممە لە پەراوێزی سێهەمین کۆبوونەوەی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئابووریی ئورئاسیا لە ئانتالیای تورکیا، لەدیدار لەگەڵ "ڤیاچسلاڤ ڤۆلۆدین" سەرۆکی مەجلیسی دومای رووسیا وتی: وڵاتان لەڕێی هەنگاونانی هاوبەش دەتوانن پرس و کێشەکانیان لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی رەفتارگەلی یەکلایەنخوازانەی ئەمریکا پێوشوێن بگرن.

لاریجانی هەروەها بەئاماژە بە چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی وتی: ئێران دانوستان لەگەڵ لایەنە ئوروپییەکان هاوکات لەگەڵ پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەردەوام کردووە بەڵام لەوبارەوە گیروگرفتگەلێک هەیە کە جارێ چارەسەر نەبوون.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران هاوکاریی تاران ومۆسکۆشی بەشیاو لێکدایەوەو وتی: هاوکاریی بانکی و نەوتیی ئێران و ڕووسیا ڕوو لەگەشەیە.

"ڤیاچلسلاڤ ڤۆلۆدین" یش ئێرانی بە وڵاتێکی گرینگ زانی بۆ هاوکاریی دوو قۆڵیی لەگەڵ ڕووسیاو جەختی کرد لەسەر پەرەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان بەتایبەت لەمەڕ کاروباری پەرلەمانی.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بۆ بەشداربوون لە سێهەمین کۆبوونەوەی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئابووریی ئورئاسیا ئەمڕۆ دووشەممە لەسەرووی شاندێک، گەیشتە شاری ئانتالیای تورکیا.

سێهەمین کۆبوونەوەی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئابووریی ئورئاسیا بەئامادەبوونی بیست کەس لە سەرۆک پەرلەمانەکان و شاندگەلێک پێکهاتوو لە ، بەرپرسانی پەرلەمانیی ١٧و ڵاتی ئاسیایی و ئوروپایی بۆماوەی سێ ڕۆژ لە شاری "ئانتالیا"ی تورکیا بەڕێوە دەچێ.

خولی یەکەم و دووهەمی کۆبوونەوەی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئابووریی ئورئاسیا لە کۆریای باشوور و مۆسکۆ بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ