فرۆشتنی نەوتی نەپاڵاوتە لە تەلاری نێودەوڵەتی بورسی وزەی ئێران
تشرینی یهکهم 10, 2018 20:26 Asia/Tehran
کۆمپانی نەتەوەیی نەوتی ئێران ڕایگەیاند: یەم ملوێن بەرمیل نەوتی نەپاڵاوتە هەتا کۆتایی ئوکتوبەر لە تەلاری نێودەوڵەتی بورسی وزەی ئێران ڕادەست دەکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کۆمپانی نەتەوەیی نەوتی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: فرۆشتنی نەوتی نەپاڵاوتە لە بورسی وزە بەشێوەی سەتی بیست ریاڵ و سەتی هەشتا ریاڵ دەبێت کە ڕادەست کردنی بەشی پارەییەکەی بەرلە ڕادەست کرانی بارەکە و بەشی دراڤییەکەشی بەشێوەی ئیعتباری بە دانی دەستەبەری بانکی لە بانکە جێ بڕواکانی کۆمپانی نەوتی ئێران دوای وەرگرتن ئەنجام دەبێت .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کڕیاری نەوتەکە دەبێ بەشی ئەرزی دوای بارگیری بەپێی سازوکاری جێ متمانەی کومپانی نەتەوەیی نەوتی ئێران بدرێت و یەک لایی بکرێتەوە.