تشرینی یه‌که‌م 11, 2018 08:49 Asia/Tehran
  • چەواشەکاریی دژی تاران و زیندانی کرانی دیپلۆماتێکی ئێرانی لە بەلژیک

دادئەستێنی بەلژیک ڕۆزی چوارشەممە بانگەشەی کرد، دیپلۆماتێکی ئێرانی تۆمەتی دەست ھەبوونی لە ھەوڵی بۆمب دانان لە کۆبوونەوەیەکی تاقمۆکەی تیرۆریستی مونافقین لە فەرانسای خراوەتە سەرو قۆڵبەست کراوە.

بەرلەمە دادئەستێنی ئاڵمانیاش ڕۆژی سێ شەممە بانگەشەی کرد بوو کە دیپلۆماتێکی ئێرانی کە بە تۆمەتی دەست ھەبوون لە پیلانی بۆمب دانان لە کۆبوونەوەیەکی تاقمۆکەی تیرۆریستی مونافقین لە گردوپەڕی شاری پاریسی پێتەختی فەرانسا قۆڵبەست کرابوو، ڕادەستی بەلژێک کراوە.

دوابەدوای ئەم چەواشەکارییانە، بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە باسی بانگ کرانی باڵوێزی ئاڵمانیا لە تاران بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێرانی کرد.

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران  وتیشی: ئەوپەڕی ناڕەزامەندیی تاران بەرامبەر بە گیران و ڕادەست کرانی دیپلۆماتەکەی ئێران بە بەرلین ڕاگەیەندراوە و پێ لە سەر ئەوە داگیراوە کە ئەم بابەتە لە پیلانێکی ساختەی دوژمنانی پەیوەندیی ئێران و ئەورووپاوە سەرچاوە دەگرێت کە بێ گومان لە لایەن خودی تاقمۆکەی تیرۆریستی مونافقین لە فەرانسا بەرنامەی بۆ داڕێژراوە.

تاقمۆکەی تیرۆریستی مونافقین  بۆ ئەوەی کە وا بنوێنێ ھەروا وەک تاقمێکی دژی شۆڕش و نەیاری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئارادایە، ھەموو ساڵێک بە بانگێشتن کردنی کۆمەڵێک سیاسەتڤانی پێشووترو بەکرێگیراوی ئەورووپی و ئەمریکی و خڕ کردنەوەی کەسانی ئاتاج و پارەپێویستی سەربە وڵاتانی جۆربەجۆر کۆبوونەوەیەک بەڕێوە دەبات.

دوای ئەوەی کە مونافقین و میوانە سەعودی و ئەمریکییەکانیان لە کۆبوونەوە گاڵتەجاڕانەکەی ئەمساڵیان لە گردوپەڕی پاریس دا بە ئەنجامی دڵخوازیان نەگەییشتن، چەواشەکاریی دژی ئێران دەستی پێ کراو بانگەشەی ئەوە ھاتە ئاراوە کە گوایە ژن و مێردێکی بەلژیکیی بە ڕەگەز ئێرانی بە تۆمەتی ھەوڵی بۆمب دانان لە کۆبوونەوەی مونافقین لە بەلژیک قۆڵبەست کراون.

سەرپەیڤ