ڕەحمانی فەزلی: هاوکاریی ئێران و تورکیا بۆ دابین کردنی ئاسایشی سنووری کارتێکەر بووە
وەزیری ناوخۆی ئێران وتی : هاوکاریی ئێران و تورکیا بۆ دامەزراندنی ئاسایشی سنووری دوو وڵات کارتێکەربووە .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، عەبدوڕەزا رەحمانی فەزلی وەزیری ناوخۆی ئێران کە بە ئامانجی پەرەی هاوکاریی دوولایەنە لە کاروباری سیاسی و سنووری و لەسەر بانگێشتنی وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ پێنج شەممە سەردانی ئەنقەرەی کردووە، هاوکاریی دوو وڵات لە پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان و پێشگیری لە قاچاخی کاریگەر وەسف کرد و وتیشی : لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیا سەبارەت بە پەرەی هاوکاریی سنوری ، بەرەنگار بوونەوەی قاچاخی مرۆڤ و ماددەی هۆشبەر و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم ، بیروڕا دەگۆڕێتەوە.
وەزیری ناوخۆی ئێران بڕیارە لەم سەفەرە یەک ڕۆژەیەی دا لەگەڵ سلێمان سویلو وەزیری ناوخۆی تورکیا دیدار بکات و سەبارەت بە پەرەی هاوکارییەکانی دوو لایەنە بیروڕا بگۆڕێتەوە.
ڕەحمانی فەزلی دوای دیدار و وتووێژ لەگەڵ وەزیری ناوخۆی تورکیا دەچێتە شاری قونیە و سەردانی گڵکۆی مەولانا شاعیری ئێرانی لەم شارە ، دەکات.