تشرینی یه‌که‌م 11, 2018 16:36 Asia/Tehran
  • سەرلەشکرباقری: ئێران لەشەڕی نەرم دا بەرەوڕووی پەلامارێکی قورس بووەتەوە

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی : دوژمن لە شەڕ لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، ھیچی دەست ناکەوێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەردار سەرلەشکری پاسدار  محەممەد باقری  ، سەرۆکی  ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە پەراوێزی سەردانی پیشانگەی دۆزینەوەکانی فەرماندەیی ئینتیزامی پارێزگەی کرماشان  لەڕۆژاوای ئێران، بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە وڵات لە شەڕی نەرم  بەرەوڕووی  پەلامارێکی  قورسە  وتیشی : دوژمن لە شەڕی نەرم  هەوڵگەلێکی  لە بواری سیخوڕی، هەواڵگری و ئاسایشی بە دژی ئێران  گرتوەتە بەر.

سەرلەشکر باقری وتیشی: زۆربەی هەوڵی دوژمن  لەشەڕی نەرم دا لەسەر بواری فەرهەنگی، بڕوایی و ئایینی چڕ بووەتەوەو پێ وشوێن گرتنی فەزای مەجازی بە سەرنجدان بە خێرایی گەشەی ئیمکانات و تەکنۆلۆژیای باڵا  کە هەیەتی ، خاوەن گرینگایەتیەکی زۆرە.

 سەرۆکی ئەرکانی  گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بە کەرەستەی پێشکەوتووی هێزی ئینتیزامیی ئێران لە پێ وشوێن گرتنی  ئیتلاعاتی و کۆنترۆڵی سنورەکان وتی :  کەرەستەی  دژە سیخوڕی و ئاسایشی لەبەردەست هێزی ئینتیزامی ئێران دایە و لەم بوارەدا لەچاو ڕابردوو ئاستەکەی زۆر بەرز بووەتەوە.