گومرگی ئێران: ئێراق دووهه‌م گه‌وره‌ترین کڕیاری که‌لوپه‌لی ئێرانیە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگی ئێران ڕایگه‌یاند که ئێراق دووهه‌م گه‌وره‌ترین کڕیاری که‌لوپه‌لی ئێرانی بووه و له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ئه‌مساڵدا بایی چوار ملیار و 564 ملیۆن دۆلار که‌لوپه‌ل بەڕێ کراوە بۆ ئێراق.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی ئێران ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئێراق له ڕیزبه‌ندی دووه‌مدایه وه‌ک گه‌وره‌ترین کڕیاری شت و مەکی ئێرانی و له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا 9 ملیۆن و 618 ته‌ن کەل و پەلی ئێرانی به بایەخی چوار ملیار و 564 ملیۆن دۆلار ڕه‌وانه‌ی عێراق کراوه.
ئاماژه به‌وه‌ش کراوه که وڵاتی چین له ڕیزبه‌ندی یه‌که‌می هاورده کردنی کاڵای ئێرانی بوووه به کڕینی 13 ملیۆن و 703 ته‌ن بە بایەخی چوار ملیار و 633 ملیۆن دۆلار.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگی ئێران ڕوونی کردوووه‌ته‌وه که نرخی نه‌وتی هه‌نارده‌کراوی ئێران 23 ملیار و 123 ملیۆن دۆلار بوووه له شه‌ش مانگی ڕابردوودا و له به‌رامبه‌ریشدا هاورده کردنی کاڵا بۆ ئێران نزیکەی 22 ملیار و 182 ملیۆن دۆلار بوووه.
هه‌ر له ڕاپۆرته‌که‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگی ئێران‌دا هاتوووه که هه‌ر یه‌که له وڵاتانی چین، عێراق، ئیمارات، ئه‌فغانستان و هیندستان زۆرترین کاڵای ئێرانیان هاورده کردوووه.