تشرینی یه‌که‌م 12, 2018 17:50 Asia/Tehran
  • سوپای پاسداران ۱۰ نەخۆشخانەی بیابانی لە ڕێگای ڕێپێوانی ئەربەعین دەکاتەوە

جێگری تەندورستی و دەرمانی سوپای پاسداران وتی: ١٠ نەخۆشخانی بیابانی لە ناوچەی سنووری شەلەمچە، چەزابە و مێهران و هەروەها رێگای ڕێپێوانی ئەربەعین لە نەجەف تا کەربەلا دەکرێنەوە.

سەردار ئەحمەد عەبدوڵلاهی جێگری تەندورستی و دەرمانی سوپا و سەرۆکی ئەرکانی ئەربەعینی ئیدارەی تەندروستی و دەرمانی سوپا و بەسیج لە گفتوگۆ لە گەڵ مێهر سەبارەت بە کارەکانیجێگری تەندروستی و دەرمانی سوپا بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بە زیارەتکاران لە سەر رێگای ڕێپێوانی ئەربەعین وتی: جێگرایەتی تەندورستی و دەرمانی سوپا و بەسیج ئەمساڵیش وەکوو ساڵانی ڕابردوو، شانازی کردنەوەی ناوەندە دەرمانییە بیابانی و کاتییەکانی لە سەر ڕێگای هاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسێنی لە وڵاتی عێراق و لە سەر ڕێگای ڕێپێوان لە نەجەفەوە تا کەربەلا و هەروەها لە سنوورەکانی شەلەمچە، چەزابە و مێهرانی دەبێت.

ناوبراو زیادی کرد: گرووپە پسپۆڕییەکان و تەواوی جیهازات و ئیمکاناتی پێدایستی و تەنانەت ئورژانسی ئاسمانیش، لە نەخۆشخانە سارایی و کاتییەکانی سوپا لە ڕۆژانی ئەربەعین پێش بینی کراوە، و ئامادەی خزمەتگوزاری بە تەواوی زیارەتکارانی ئیمام حسەینین.