تشرینی یه‌که‌م 13, 2018 18:05 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر باقری: تاوانکارییەکانی تیرۆریستانی تەکفیری، ئاسایشی کەسانی سیڤیل دەخاتە مەترسی

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: بێ دەنگەی جاڕدەرانی مافی مرۆڤ لەهەمبەر تاوانکارییە بێ شەرمانەکانی تیرۆریستانی تەکفیری، بووە بەهۆی کەوتنەبەر مەترسیی ئاسایشی کەسانی سیڤیل لە جیهاندا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەرلەشکر محەممەد باقری ئەمڕۆ شەممە لە چوارەمین جڤینی نێودەوڵەتی پزشکیی سەربازیی ئاسیا پاسیفیک لەتاران، وتی: ئەو کۆبوونەوە لەکاتێکدا بەڕێوە دەچێ کە دەسدرێژکارانی زایۆنی لە شەش مانگ لەمەوبەرەوە لە ڕێپێوانەکانی مافی گەڕانەوە، نزیک بە٢٠٠فەلەستینیان شەهید کردو زیاتر لە بیست هەزار کەسیان بریندار کردو ژمارێک وڵاتی ناوچەش لە دەسدرێژیکردنەسەر یەمەن، خەڵکی ستەملێکراوی ئەو وڵاتە خەڵتانی خاک و خوێن دەکەن.

سەرلەشکر باقری بەئاماژە بە ئامانجەکانی جڤینی نێودەوڵەتیی پزشکیی سەربازی وتی: پێکهاتنی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی پزشکیی سەربازی، دەسپێشخەریی بەنرخ و دەرفەتێکی دەگمەنە کە زانستوەران و چالاکوانانی بواری پزشکیی سەربازی لەدەوری یەک کۆکردەوە هەتا جیا لە فەکتەرەکانی بەرتەسک کەرەوە، زانست و ئەزموونەکانیان بۆ کەم کردنەوەی ئێش و ئازاری زیان وێکەوتووانی هێزە سەربازییەکان، بخەنەر ڕوو.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێی داگرت: هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەهیچ هەوڵێک درێخی ناکا بۆ هاتنەدی ئامانجە مرۆییەکانی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی پزشکیی سەربازی و گەشەی دیپلۆماسیی بەرگریی لەبواری پزشکی سەربازی و خستنەڕووی ئەزموونە تایبەتییەکان لەمەڕ چارەسەریی بەرکەوتووانی شیمیایی .

لەچوارەمین جڤینی نێودەوڵەتیی پزشکیی سەربازیی ئاسیا پاسیفیک، میدالیای ئەو جڤینە بۆ دوو ساڵ لەلایەن نوێنەری ڕووسیا سپێردرایە دەست "حەسەن عێراقی زادە" سەرۆکی نوێی گرووپی کاری ناوچەیی ئاسیا پاسیفیکی پزشکیی سەربازی.

سەرپەیڤ