تشرینی یه‌که‌م 13, 2018 18:23 Asia/Tehran
  • دۆناڵد ترامپ ودووپات کردنەوەی ئیدعا وبانگەشەی پڕوپوچ لەدژی ئێران

سەرۆک کۆماری ئەمریکا جاڕێکی تر ئیدعا وبانگەشەی پڕوپوچی خۆی لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران دووپات کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵ، تایمز ئابووری" دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی هەینی لە ناو کۆڕی لاینگرانی خۆی لە ئیالەتی ئوهایو ، لە هەوڵ دابوو بۆ کایە کردن لەگەڵ بیر وهزری گشتی ئەمریکا ، جاریکی تر بە خراپ قسەکردن لەبارەی بەرجام ئیدعای کرد کە دەسپێکرانی سەرۆک کۆماری ناوبراو ، دەسەڵاتی ناوچەیی وناوخۆی ئێران لاواز بووە. سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، ئیدعای خۆی بەم جۆرە درێژە پێ دا، نێزیک چوارمانگ پاش ئەم ڕێککەوتنە ترسینەرەی بەرجام چووینە دەرێ ودەبینن چ ڕووداوگەلیک لە ئێران دەقەومێت ، لەهەموو شار وشەقامەکان دە بێتە بشێوە .دۆناڵد ترامپ هاوکات لەگەڵ چوونەدەری یەک لایەنە لە بەرجام، بۆ دەس ڕاگەیشتن بە مەبەست وئامانجەکانی خۆی، کاری زەخت وگوشاری زۆرینەیی لەدژی ئێرانی دەسپێکرد وهەموو کات خەڵکی ئێران بۆ شەڕاشویی وئاژاوەگیڕی بانگ دەکات. لەلایەکی ترەوە، ترامپ لە سەروبەندی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی نێوان دەورەیی کونگرە ، لەسەفەر بۆ ئیالەتە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا لە پێناوی  ئەوەیە هەتا دەنگی خەڵک بە قازانجی بەربژارەکانی پارتی کۆمارێخواز ڕابکێشێت ولەم ڕێگایەدا لە گەورە پێشان دانی دەستکەوتەکانی خۆی وهەروەها خراپ وێژی لەمەڕ ئێران وەکوو کەرەسەیەک بۆ کایەکردن لەگەڵ بیر وهزری گشتیی کەڵک وەرگرێت. کاربەدەستانی ئەمریکایی لە ساڵی ڕابردووی ٢٠١٧ یش هەوڵیان دا بە وروژاندن وهان دان وڕێنوینی کردنی هۆکارانی خۆیان ، بڕێک ناڕەزایەتی بە کێشە وگرفتە ئابووریەکان لە چەند شار، ئێران تۆشی ئاژاوە وئالوزی بکەن. دەوڵەتی ئەمریکا دوای چوونە دەر لە بەرجام لە هەشتی مای ٢٠١٨ یش شەڕیکی هەمە لایەنە بۆ داسەپانی زەخت وگوشار لەدژی ئێرانی وەڕێ خستووە. هەرلەم ئاراستەیەدا ، دۆناڵد ترامپ ٦ی ئۆتی ٢٠١٨ لە فەرمانێکدا بەشێک لە بایکۆتەکانی نایاسایی ئەمریکا لەدژی ئێرانی جێ بەجێ کرد. ئەم بڕیارەی ترامپ لەگەڵ نەیارەتی وڵاتانی جیهان ویەکیەتی ئوروپا ولایەن ئوروپاییەکانی ڕێککەوتنی بەرجام ڕووبە ڕوو بووەوە.

سەرپەیڤ