لەناوبرانی تیمێکی تیرۆریستیی لە کرماشان
وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا ، هەواڵی لەناوبرانی تیمێکی تیرۆریستی بڵاوکردەوە کە لەسنوورە رۆژاواییەکان هاتبوونە نێو وڵات و لەماڵێکدا جێگیر ببوون.
بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ئەمرۆ شەممە لەڕاگەیێندراوێکدا رایگەیاند: بەهۆی هەوڵی پسپۆریی هێزە ئاسایشییەکانی ئێران، تیمێکی تیرۆریستی لە کرماشان، کەوتەبەر پێوشوێن گرتنی بەتەواوەتی هێزەکانی ئیتلاعات و دوو کەس لەوان لە تێکهەڵچوونی چەکدارانە، کوژران.
ئەو ڕاگەیێندراوە هەروەها ڕایدەگەیێنێ: لەو تیمە تیرۆریستییە چەند چەک، نارنجۆک، چەکئامێر و بەڵگەی نهێنی دۆزرایەوەو دەستیان بەسەرداگیرا.
لەدرێژەی ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێراندا هاتووە: ئەو بەڵگەو سەنەدانە پێشاندەری داکۆکیی وڵاتانی کۆنەپەرستی عەرەبی لەئەنجامگرتنی کردەوە تیرۆریستییەکان لە ئێران و بەرنامەی ئەو تیمە بۆ ئەنجامدانی چەند هەوڵی تیرۆریستی لە پارێزگای کرماشان پێشان ئەدات.
پێشتر "مەحمود عەلەوی" وەزیری ئیتلاعاتی ئێران ڕایگەیاند: لە بیستی مارسی٢٠١٧ـەوە هەتا بیستی مارسی٢٠١٨، بەهەوڵی هێزە ئاسایشییەکان، ٣٠٠تیمی تیرۆریستی لە ئێران لەناوبردراوە.