تشرینی دووه‌م 07, 2018 09:00 Asia/Tehran
  • وەزیری نەوتی ئێران:ڕۆژانێکى سەخت چاوەڕوانی  بەکاربەرانى نەوت لە جیهاندا دەکات

وەزیری نەوتی ئێران ڕادەی بەخشینی ئەمریکا بۆ کڕیارانی نەوتی ئێرانی بە ھاوتەریبی داخوازییەکان نەزانی و پێشبینیی کرد کە مانگەکانی داھاتوودا ڕۆژانێکی سەخت و دژاواری بۆ بەکاربەرانی نەوت بە دواوە دەبێت.

بێژەن نامدارزەنگەنە وەزیرى نەوتى ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕاگەیاندنی نەوت و وزە«شانا»ڕایگەیاند: سەرباری ھەڕەشەو گوڕەشەکانی سەرەتای داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و ھێندێک لە بەرھەمڤێنەرانی نەوت لە ناوچەکەدا، کەچی سەرەنجام ئەمریکا دانی نا بە کەم بوونی لەڕادەبەدەری نەوت لە بازاڕی جیھان و نەڕەخسانی سڕینەوەی ئێران لەم بازاڕەدا.

بێژەن نامدارزەنگەنە وەزیرى نەوتى ئێران وتیشی: ئەمریکا لە بەر کەم بوونی بەبڕشتانەی نەوت و نەبوونی ھاوسەنگی لە نێوان داخوازی و  پێشکەش کردن و ھەروەھا بە مەبەستی کەم کردنەوەی گوشاری سەر بەکاربەرانی گەورەی نەوت، مۆڵەتی بە چەند وڵاتێکی داوە بۆ وەرگرتنی نەوتی ئێران کە ھەڵبەت ئەم ڕادە بەخشرانانە بازاڕی نەوت پڕ ناکاتەوەو وەڵامدەرەوەی داخوازییەکان نییە.

بێژەن نامدارزەنگەنە وەزیرى نەوتى ئێران پێی داگرت: دەوڵەتی ئەمریکا بە بیانووی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی نێواندەوەرەیی کۆنگرێسی ئەم وڵاتە، نرخی نەوت و بەنزینی بە شێوەیەکی ڕووکەشانە دابەزاندووە کە دیارە بەشێوەیەکی ئاسایی نرخی نەوت لە ماوەی مانگەکانی داھاتوودا بەرز دەبێتەوە.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ھاوکات لەگەڵ دەست پێ بوونی بایکۆتەکانی دژی ئێران، مۆڵەتی  بە ھەشت وڵاتی جیھان لەوانە کۆریای باشووری، ژاپۆن و ئیتالیا داوە ھەتا لە سەر کڕینی نەوت لە ئێران بەردەوام بن.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆ یەکی کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا واژۆ کرا بوو، ڕاگەیاند.قۆناغی یەکەمی ئەم بایکۆتانە لە حەوتی ئوتەوە جێبەجێ کراو قۆناغی دووھەمیش کە داگری بایکۆتی کڕینی نەوت لە ئێرانیشە لە پێنجەمی نوامبەرەوە چووەتە واری جێبەجێ کردنەوە.

ئەو کارەی ترەمپ لەگەڵ ئیدانەکرانی بەربڵاوی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە و زۆرێک لە وڵاتانی جیھان خوازیاری پاراستن و پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێراندان.

 

سەرپەیڤ