تشرینی دووه‌م 07, 2018 20:25 Asia/Tehran
  • بەعیدی نژاد: چاوەڕوان دەکەین ئەمریکا وڵاتێکی ئاسایی بێت

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لەندەن بە ئاماژەدان بە سیاسەتەکانی پڕۆپاگەندە و زۆربێژانەی واشینگتۆن، وتی : ئێمە تەنیا چاوەڕوانی ئەمریکایێکی ئاسایین.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حەمید بەعیدی نژاد ڕۆژی چوارشەممە بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لەنێو تویتەرەکەی دا نووسی : ئەمریکا دەبێ  لە دەستێوەردان، پاوانخوازی ، هەڵمەتی سەربازی و سەپاندنی بایکۆت بەدژی وڵاتانی تر لەبەر ئەوەی نەیاری سیاسەتەکانی ئەوانە، دەست هەڵگرێ.

ناوبراو وتیشی : ئەمانەوێ وڵاتانیش هان نەدات بۆ فروشتنی چەکە کارەساتبارەکانی بۆ وڵاتانی تر و  وەک وڵاتانی تر بێ دەنگ و بێ قسە بێت  . 

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆ یەکی کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا واژۆ کرا بوو، ڕاگەیاند.قۆناغی یەکەمی ئەم بایکۆتانە لە حەوتی ئوتەوە جێبەجێ کراو قۆناغی دووھەمیش کە داگری بایکۆتی کڕینی نەوت لە ئێرانیشە لە پێنجەمی نوامبەرەوە چووەتە واری جێبەجێ کردنەوە.

ئەو کارەی ترەمپ لەگەڵ ئیدانەکرانی بەربڵاوی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە و زۆرێک لە وڵاتانی جیھان خوازیاری پاراستن و پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێراندان.