تشرینی دووه‌م 08, 2018 16:14 Asia/Tehran
  • ئێرانی ئیسلامی نوقمی خەم و ماتەمی شەهادەتی ئیمام ڕەزا (ع) ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی  جیهانە

لە ساڵڕۆژی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام ڕەزا (ع) ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهان، ئێرانی ئیسلامی ڕەشپووش و نوقمی خەم و ماتەمە.

ئەمڕۆ پێنج  شەممە بیست و نۆی سەفەری ساڵی هەزاروچوارسەدوچلی  کۆچی مانگی ڕێککەوتی هەشتەمی نوامبەری دووهەزار و هەژدە  ، ساڵوەگەڕی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام ڕەزا (ع )ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهانە.

خەڵکی ئێرانی ئیسلامی لە شەوو ڕۆژی ساڵوەگەڕی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام ڕەزا (ع) بە ئامادە بوون لە حوسینیەکان، مزگەوتەکان ، گڵکۆی پاکی ئەوحەزرەتە لەمەشهەد لەباکووری ڕٶژهەڵاتی ئێڕان وگڵکۆی پاکی حەزرەتی مەعسومە(س)،لەشاری پیرۆزی قوم تازیەداری دەکەن. ڕێکخراوی سەداوسیمای کۆماری ئیسلامیی ئێران هاتنی ساڵوەگەڕێ شەهادەتی حەزرەتی ئیمام ڕەزا(ع) لەهەموو موسوڵمانان وئازادیخوازانی جیهان سەرەخۆشی دەکات.

.حەزرەتی ئیمام ڕەزا(ع)لە ساڵی سەدو چل وهەشتی کۆچی مانگی لە شاری مەدینە لەدایک بوو ولە دوایین ڕۆژی مانگی سەفەری ساڵی دووسەدو سێی کۆچیی مانگی شەهیدکرا. دەورانی ژیان وئیمامەتی حەزرەتی ئیمام ڕەزا(ع) ، دەوران وسەردەمی پەرەسەندنی هۆگریی خەڵک بە ئالوبەیتی عیسمەت و تەهارەت(ع)وپەرەی بنکەکانی جەماوەری بنەماڵەی ئالوبەیتی عیسمەت و تەهارەتە. بە پەرەسەندنی هۆگریی خەڵک بە ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهان(ع) مامون خەلیفەی عەبباسی بە پیلان و فڕوفێڵ ، ئەو بەڕێزەی دەرمانداوو شەهید کرد.