تشرینی دووه‌م 09, 2018 09:46 Asia/Tehran
  • موحەممەد جەوادی زەریف: ئەمریکا دەبێ لەبەر دڕندەکارییەکانی دژی مرۆڤایەتی سزا بدرێت

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە داسەپێندرانی بایکۆتی تازەی ئەمریکا بە سەر جەماوەری ئێران دا لە توییتێکدا پێی داگرت: ئەمریکا دەبێ لە بەر دڕندەکارییەکانی دژی مرۆڤایەتی تەمێ بکرێت.

موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی لە پەیامێکدا نووسی: مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەوڵەتی ئێرانی بە بەرپرسی شوێنھاتەکانی بایکۆتە نایاساییەکانی واشێنگتۆن زانیوە کە ڕێگرە لە بەردەم دەستڕاگەییشتنی جەماوەری ئێران بە ڕاژەکاریی بانکی بۆ دابین کردنی خۆراک و داوو دەرمان.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: دەوڵەتی ئێران سەرباری پەلەقاژەکانی ئەمریکا بۆ تەنگژە دروست کردن، بۆ خۆی پێداویستییەکانی خەڵکی ئێران دابین دەکات، بەڵام دیارە ئەمریکا دەبێ لە بەر ئەو دڕندەکارییانەی تەمێ بکرێت.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆ یەکی کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا واژۆ کرا بوو، ڕاگەیاند.قۆناغی یەکەمی ئەم بایکۆتانە لە حەوتی ئوتەوە جێبەجێ کراو قۆناغی دووھەمیش کە داگری بایکۆتی کڕینی نەوت لە ئێرانیشە لە پێنجەمی نوامبەرەوە چووەتە واری جێبەجێ کردنەوە.

ئەو کارەی ترەمپ لەگەڵ ئیدانەکرانی بەربڵاوی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە و زۆرێک لە وڵاتانی جیھان خوازیاری پاراستن و پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێراندان.

جێگای ئاماژەیە موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ھەینیش لە کاردانەوەیەک دا  بەرامبەر بە بانگەشەی گاڵتەجاڕانەی ئەم دواییەی مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی ئەمەی کە ئێرانی وەک بەرپرسی کاول بوونی یەمەن و سەعودییەکانی بە ھۆکاری  ملوێنان دۆلار یارمەتی دانی مرۆڤ دۆستانەی خەڵکی یەمەن و پێشگرتن بە کاول بوونی ئەو وڵاتە ناساند بوو، ڕایگەیاند: وادیارە ھەر لە بنەڕەت دا یەمەنییەکان بۆ خۆیان خەتاباری ئەو قات و قڕییەن کە لە وڵاتەکەیاندا سەری ھەڵداوە، ئەوانە دەبا بە خزمەتگوزارە قەسابەکانی ئێوە  کە ملیاران دۆلار بۆ بوردمانی پاسی قوتابخانەکان و ملوێنان دۆلار بۆ  کەم کردنەوەی ھەڕەشەو مەترسی خەرج دەکەن، مۆڵەتیان دابایە ھەتا بەبێ ھیچ جۆرە بەرخۆدانێک قڕیان کەن و لەنێویان بەرن، ئەرێ بۆ شەرم ناکەن؟

سەرپەیڤ