تشرینی دووه‌م 09, 2018 10:07 Asia/Tehran
  • پەیامی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دوابەدوای شەھید بوونی گیانباز «سەیید نورخودا موسەویی مونفەرید»

دوابەدوای شەھید بوونی گیانبازی بەرەڤانی کردن لە ئاسایشتی وڵات «سەیید نورخودا موسەویی مونفەرید» ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا شەھید بوونی ئەو بەڕێزەی لە جەماوەری پارێزگای لوڕستان و بنەماڵەی شەھیدە ئازیزەکە پیرۆزبایی و سەرەخۆشی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی زانیاری گەیاندنی نووسینگەی پاراستن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی،سەزدار حسەین ئەشتەری سەرکردەی ھێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەشداریی ڕێ و ڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی پاکی ئەم شەھیدە لە خوڕەمئاوای کرد بوو، وتی: لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لە نووسینگەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە ڕاگەیەندرا کە ڕێبەری مەزنی شۆڕش فەرموویانە: لەو ڕێ و ڕەسمەدا کە بەشداریتان کرد سۆاوی منیش بە جەماوەری لوڕستان و بنەماڵەی ئەو شەھیدە بگەیەنن و لە لایەن منەوە شەھید بوونی ئەو بەڕێزە لە خەڵک و بنەماڵەکەی پیرۆزبایی و سەرەخۆشی بکەن.

«سەیید نورخودا موسەویی مونفەرید» لە فەرمانبەرانی ھێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران  ڕۆژی ١٧ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٨٧ی کۆچیی ھەتاوی لە ناوچەی لاری پارێزگای سیستان و بەلوچستان ھەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئێران کەوتە بەر تەقەی تاقمۆکەی ڕەشەکوژی عەبدولمالیک ڕێگی و  دوای ئەوەی کە گوللە وەبەر سەری کەوت  چووە حاڵەتی بەنجەوە.

گیانبازی لە سەداسەدی لوڕستانی کە وەک شەھیدی زیندووی وڵات ناوی دەر کردبوو، دە ساڵ لە حاڵەتی بەنج دا بەسەری بردو سەرەنجام شەوی چوارشەممە لە شەوی کۆچی دوایی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام و شەھید بوونی ئیمامی حەسەنی موجتەبا(ع) بە ئاسمان نشینەکانەوە پەیوەست بوو.