تشرینی دووه‌م 09, 2018 12:46 Asia/Tehran
  • دادگەی پیاداچوونەوەی ئەمریکا دژی ترەمپ بڕیاری دەرکرد

دادگەیەکی پیاداچوونەوە لە ئیالەتی کەڵیفۆڕنیای ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە بڕیاری دەست پێ بوونەوەی ڕاپەڕاندنی یاسای «داکا»ی لە لایەن دەوڵەتی داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەوە دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، بە گوێرەی ئەم بڕیارە داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەبێ ھەر ئەو بەرنامەیەی کە لە دەوڵەتی پێشوودا بۆ پاراستنی سەدان ھەزار کۆچبەر دەستی پێ کرا بوو بەردەوام کات.

بەرنامەی ( خەوناوی) کە بە شێوەیەکی فەرمیانە وەک «داکا» ناسراوە، لە ساڵی ٢٠١٢ دا بە فەرمانی باراک ئوبامای سەرۆک کۆماری ئەو کاتی ئەمریکاو چووە واری جێبەجێکردنەوە. ئەم یاسایە بە منداڵانی ئەو کۆچبەرانەی کە بە شێوەی نایاسایی  چوونەتە ئەمریکاو ھەر لەوێش گەورە بوونە مۆڵەتی ئەوە دەدات کە ھەتا وەرگرتنی مەرجی شارومەندایەتی ھەر لەو وڵاتەدا بمێننەوە.

ترەمپ لە ساڵی ٢٠١٧ دا ڕاپەڕێندرانی ئەم بەرنامەیەی ڕاگرت، بەڵام چەند دادوەرێک لە ژانویەی ٢٠١٨ ئەو بڕیارەی ترەمپیان ھەڵپەسارد.

داناڵد ترەمپ لە کاتی ململانێی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ٢٠١٦ی ئەمریکاوە بەڵێنی ئەوەی د ا بوو کە ئەو یاسایە بەخێرایی ھەڵوەشێنێتەوە.

ترەمپ بەردەوام ھەڵوێستێکی دوژمنانەی بەرامبەر بە کۆچبەران و پەناخوازان ھەبووە. ئەم ھەڵوێستە لەگەڵ ڕەخنەی بەربڵاوی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.